بە دیمەن

لە سویسرا بە گشتی ٥ هەزار و ٨٩٠ نامە بۆ سی پی تی نێردرا

لە سویسرا لە چوارچێوەی کەمپەینی ناردنی نامە بۆ سی پی تی دژی گۆشەگیری ئیمراڵی کە لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردی ئەوروپاوە دەستی پێ کرد، بەگشتی ٥ هەزار و ٨٩٠ نامە نێردرا.

چالاکییەکان لە سویسرا بۆ کەمپەینی ناردنی نامە بۆ سی پی تی کە لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردی ئەوروپاوە بۆ کۆتایی هێنان بە سیستەمی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە، لە بێرن کۆتایی هات. لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا بەگشتی ٥ هەزار و ٨٩٠ نامە نێردرا.

ئەندامانی مەجلیسی ژنانی شەهید بەرژین زەندا لە بەردەم پۆستەخانەی ناوەندی بێرن کۆبوونەوە، سەدان نامەیان بۆ سی پی تی نارد.

ژنان گوتیان: "هەتا سیستەمی ئەشکەنجە دژی ڕێبەری کۆتایی بێت، هەر چی لەدەستمان بێت دەیکەین".

لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی شەهید بەرژین زەندا، سەعادەت کوران ڕایگەیاند ئەمڕۆ ٦٦٠ نامە بۆ سی پی تی دەنێرن، گوتی: "هەموو جیهان دەزانێت کاتێک دێتە سەر باسی کورد، سی پی تی ڕۆڵی مەیموون دەگێڕێت. ئەوان لەبەردەم ئیمراڵی پێشوازیان لە ڕێبەرێتیمان کرد، بۆچی ئەمڕۆ دەنگ هەڵنابڕن؟ بانگەوازەکەمان ئەوەیە، یاساکانی خۆتان جێبەجێ بکەن، یان بڵێن ئێمە کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە نین، لەگەڵ دەوڵەتی دەستبەخوێنی تورک گەلی کورد دەکوژین. ئیتر قبووڵی ناکەین. تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. بانگەواز لە گەلی کوردستان دەکەین لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ یەکبگرن. ئازادی ڕێبەرمان ئازادی گەلی کوردە".

لە سویسرا کەمپەینی ناردنی نامە بۆ سی پی تی کۆتایی هات، ژنانی کورد لە بەریتانیا سبەی درێژە بە کەمپەینەکە دەدەن.