لە سویسرا کەمپین بۆ ئازادیی ڕۆژنامەنووسانی کورد دەستیپێکرد
لە سویسرا کەمپەینێک بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسانە دەستگیرکراوەکانی کورد دەستیپێکرد.
لە سویسرا کەمپەینێک بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسانە دەستگیرکراوەکانی کورد دەستیپێکرد.
تاوەکو دێت ناڕەزایەتی بەرامبەر دەستگیرکردنی ٢١ کەس، کە ٢٠ کەسیان ڕۆژنامەنووسن و لە ٨ی حوزەیراندا لە ئامەد دەستگیرکرابوون فراوانتر دەبێت.
لە سویسرا بە بەشداریی بە سۆلیفۆندس (SOLIFONDS)، دامەزراوەی نێونەتەوەیی مۆجست (Mojust International Fondation)، پزیشکانی نێونەتەوەیی سویسرا (medico international schweiz)، پلاتفۆرمی ئاشتی و هاودەنگی (Plattform fu¨r Frieden und Solidarita¨t)، پارتی سۆسیال دیموکراتی سویسرا (SP Schweiz)، دەستەی پێکەوە پرسیاری کورد لە زانکۆی ژنێڤ (Collectif Question Kurde de l'Université de Genève)، باستا (Basta)، پارێزەرە دیموکراتەکانی سویسرا (Demokratische Juristinnen und Juristen der Schweiz DJS)، هاوپشتیی بێسنوور (Solidarité sans frontières)، رێکخراوی سەوزی سویسرا (VERT-E-S Suisse) و بە گشتی زیاتر لە ٢٠ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، حزب و دامەزراەکانی بواری مافەکان و ئازادی داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ڕۆژنامەنووسانیان کرد.
لە دەقی بانگەوازەکەدا ئاماژە بە زیادبوونی گوشارەکانی سەر ئازادیی بیروڕا و ڕادەربڕین لە تورکیا کراوە و ڕاگەیاندراوە، تورکیا بووەتە زیندانێک بۆ ڕۆژنامەنووسان".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە تورکیا کراوە، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەڵسوکەوت بکات و دەستبەجێ رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکات.
بەشداربووانی کەمپینەکە:
هەندێک لەو کەسانەی بەشداری کەمپەینەکەیان کردووە:
"جین زیگلەر، ئیریکا دی زیگلەر، پرۆفیسۆر ڕادها د سوزا، مارگرێت ئۆوین، لیس لێویدۆ، سیۆبهان واڵ، جوان گاسپارینی، دێسمۆند فێرناندیس، ئیستلا شمید، کۆرنیلیا روهر، فرێدێریک جیردینک، ئەنگین سوستام، سولانگی زۆنگۆ، ئاسما شابان، راکویل ڤیدال، ڤیڤانا فیورینتینۆ، تریس کیاران، راگیپ زاراکۆلو، لامی ئۆزگەن، میریام تورلەی، ستیڤ سوینی و لە سویسرا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیرلەندا، یونان، تورکیا، سوید و هۆڵەندا و هیندستان زیاتر لە ١٠٠ ئەکادیمیست و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و پەرلەمانتاران و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان لە کەمپەینەکەدا کردووە".
ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە کەمپینەکەدا بکەن دەتوانن بۆ ناونیشانی [email protected] ئیمەیڵ بنێرن، یان لە ماڵپەڕی https://form.jotform.com/221605337173047 فۆرمەکە پڕ بکەنەو.
ژ.ت