لە ڤییەنا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.

ئەنجوومەنی ژنانی کوردی ئاڤێستا لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرد.

چالاکییەکە لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان رێکخرابوو و تیایدا راگەیاندرا، "بێدەنگی ئێوە بەرامبەر بە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک هاوکاریکردنی ئێوەیە بۆ ئەو داگیرکەرییە".

لە چالاکییەکەدا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان دروشم وترایەوە و ئاماژە بەو هێرشە داگیرکەری و پاکتاوکارییانە کرا، کە ئاکەپە – مەهەپە لە دژی گەلی کورد و لە کوردستاندا ئەنجامی دەدەن.

چالاکوانان لەو بارەیەوە دۆسیەیەکیان رادەستی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی گەریلا" کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ژ.ت