لە ئایدن بە هۆی لافاوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
لەناوچەی سۆکەی ئایدن بەهۆی لافاوە لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لەناوچەی سۆکەی ئایدن بەهۆی لافاوە لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ناوچەکانی سۆکە، کۆچارلی، کارپوزلو و چینێی ئایدن، بە هۆی بارانی بەخوڕ لافاو هەڵساو. لە گەڕەکی دەمیرچای سۆکە ٥ ئۆتۆمبێل ژێر ئاوکەوتن.
لە کۆی ٤ کەس کە لافاوبردنی دوو کەسیان تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە و گەڕان بە دوای دووکەسە بێسەروشوێنبووەکەی دیکە بەردەوامە.
هـ . ب