لە ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری چالاکی نافەرمانی مەدەنی بەڕێوەچوو

گەنجانی کورد لە شاری ھانۆڤەری ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی "شەڕی ئازادی دەگەیەنینە سەرکەوتن"، لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئوجالان چالاکییەکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا.

گەنجانی کورد لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، لە دژی گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و لە پێناو مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی، لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندیی شارەکە چالاکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا.

گەنجان لەناو وێستگەکەدا دەستیان بە ڕێپێوان کرد و ویستیان تا ناوەندی شار بەردەوام بن. پۆلیس ویستی ڕێگری لە ڕێپێوانەکە بکات و خۆپیشاندەرانی گەمارۆدا. دوای ماوەیەکی کەم گەمارۆکە لابرا و بە وتنی دروشمەکانی "گەنجان گیانبازی ئاپۆن"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "هەزار سڵاو لە ئیمراڵی"، ڕێپێوانەکە بەردەوام بوو.

بەشداربووانی چالاکییەکە لە ناوەندی شار گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە و تێیدا داوا لە گەنجان کرا بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە چالاکییەکان بکەن.

جەختیشکرایەوە "وەک گەنجانی کورد لە هانۆڤەر تا بەدیھاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکان دەبین. لەسەر ئەو بنەمایەش داوا لە گەنجانی وەڵاتپارێز دەکەین، بە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە".

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی ھات.

ژ.ن