لە ئەنتاڵیا ٧ ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران

لە ئەنتاڵیا ٧ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکران.

لە ٢٣ی تەمووزدا لە ئەستەنبوڵ لە پێشبڕکێی کەمال کورکوتدا ١١ کەس پانکارتیان لەدژی کۆمەڵکوژی زاخۆ بەرزکردەوە و دەستگیرکران. لە ئەسنتاڵیاش ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە ویستیان دەستگیرکردنی ئەندامانیان لە ئەستەنبوڵ شەرمەزار بکەن. گەنجان لە شارەکە لە گۆڕەپانی تۆپی پێ چالاکیان کرد. پۆلیس رێگری لە گەنجان کرد.

گەنجان دواتر لە کەناری دەریا کۆبوونەوە و پانکارتی ' دەستگیرکردن رێگری لە گەنجانمان ناکات'یان بەرزکردەوە و بەو هۆیەوە ٧ گەنجی هەدەپە دەستگیرکران.

گەنجان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنتاڵیا گواسترانەوە و بۆ دادگا دەگوازرێنەوە.

ف.ق