لە ئێشکگریی ستراسبورگەوە بۆ بەشداری لە رێپێوانەکەی کۆڵن بانگەوازکرا
لە هەفتەی ٦٤٧ەمینی چالاکی ئێشکگریی کە بەر لە ١٣ ساڵ لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، ئەندامانی تەجەشە لە سویسڕاوە چالاکیەکەی ئەم هەفتەیان وەرگرت.
لە هەفتەی ٦٤٧ەمینی چالاکی ئێشکگریی کە بەر لە ١٣ ساڵ لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، ئەندامانی تەجەشە لە سویسڕاوە چالاکیەکەی ئەم هەفتەیان وەرگرت.
بە داواکاری ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، بەر لە ١٣ ساڵ لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا چالاکی ئێشکگری دەستیپێکرا. ئەو چالاکیە بەردەوامە. چالاکوانانی تەجەشە لە سویسڕاوە بە مەبەستی بەشداری لە هەفتەی ٦٤٧ەمینی چالاکیەکە روویانکردە ستراسبورگ.
'ئێمە بانگهێشتی هەمووان دەکەین بۆ بەشداری لە رێپێوانەکەی ١٦ی تشرینی دووەم'
حەقی ئامانۆس، زەکی ئاسلان و جوان کایا لە ئێشکگریی ئەم هەفتەدا بەشدار دەبن. لەسەر ناوی گروپەکە حەقی ئامانۆس قسەی کرد و رایگەیاند، وەک تەجەشە سویسڕا چالاکیەکەیان بە نۆرە وەرگرتووە و داوا و داخوازیان ئازادیی رێبەر ئاپۆیە. ئامانۆس داوای لە رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ کرد، کە دەنگی کورد ببیستن. هاوکات سەرنجی راکێشا بۆ وتەی رێبەر ئاپۆ کە وتبووی 'بە گەنجییەوە دەستمان پێکرد و بە گەنجییەوە سەردەکەوین' و بۆ بەشداری لە گردبوونەوەی گەورەی ١٦ی تشرینی دووەم لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بانگەوازی راگەیاند.