لە ئەسەنیورت درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزدەبێتەوە

گردبوونەوەی دەم پارتی لە ئیستەنبوڵ بە بەشداری دەیان هەزار کەس پێکهات، جەماوەری گەل درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕێکخستنی ئیستەنبوڵ لە گۆڕەپانی ئەسەنیورتی ئیستنەبوڵ گردبوونەوەی "دیموکراسی و ئازادی" ئەنجامدا.

دەیان هەزار کەسی بەشداری گردبوونەوەکە بوون، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.