لە ئۆستورالیا کوردستانیان و دۆستەکانیان لەدژی داگیرکەری رژانە نێو شەقامەکان

لە شاری پیرزی ئۆستورالیا کوردستانیان و دۆستەکانیان دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بێدەنگی نێونەتەوەییان شەرمەزار کرد.

لە شاری پیرزی ئۆستورالیا بە پێشەنگایەتی نەجەدەکە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک  شەرمەزار کرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی مورای ستریت موڵ کۆبونەوە.

یاسین خالید لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکار قسەی کرد و وتی، "دەوڵەتی تورک تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجام دەەدات، لە بەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. پێویستە پەدەکە دەست لە سیاسەتی قێزەونی خۆی بهێنێت."

سام واینرایت ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لەسەر لیستی هاوپەیمانی سۆسیالیست وتی، " دەوڵەتی تورک یاسای نێودەوڵەتی پێشێلدەکات و زلهێزەکانیش خۆیان بێدەنگ کردووە. پێویستە دەست لەم بێدەنگیە بهێنن. ئۆستوڕالیا و ئەمریکا، ئەوروپا و روسیا لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری تورک فشار دروست بکەن."

ف.ق