لە ئەوروپا سڵاو لە بەرخۆدانی وان کرا: بەرخۆدان ژیانە!

ئەو سیاسەتەی حیساب بۆ ئیرادەی گەلانی وان و جورنە ڕەش و شەرناخ ناکات کە تێیدا کاندیدانی دەم پارتی براوە بوون، لە چەند شارێکی ئەوروپا شەرمەزارکرا. سڵاو لە بەرخۆدانی سەرکەوتووی وان کرا.

لە شارەکانی ئەوروپا دژی حیساب نەکردن و هەوڵدان بۆ زەوتکردنی ئیرادەی گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا، شکستی هەوڵەکان لە وان و بەرخۆدانی شکۆداری گەلی کورد پیرۆز کرا.

برێمەن

ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی برێمەن و مەجلیسی ژنی سێڤێ هەوڵی زەوتکردنی ئیرادەی گەلی کوردیان شەرمەزار کرد. بۆ ئەم مەبەستە کوردستانیان لەبەردەم پەرلەمانی برێمەن کۆبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە هەوڵ دەدرێت سیستەمی تاک پیاوی بچەسپێنرێت، ملیۆنان کورد دژی ئەم سیستەمە دەوەستنەوە و قبووڵی ناکەن، دەیانەوێت جڤاکێکی دیموکراتیک دابمەزرێنن.

دان هاگ

لە شاری دانهاگی هۆڵەندا چالاکی شەرمەزارکردن بەڕێوەچوو.

چالاکیەکە بە پێشەنگایەتی فیدراسیحنی کۆمەڵەی کوردی هۆڵەندا (دەم-نەد) بەڕێوەچوو،  لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە زەوتکردنی ئیرادەی گەل قبووڵ ناکرێت و تا ڕاستکردنەوەی هەڵەکان چالاکی بەردەوامە.

دویسبۆرگ

لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا لەسەر بانگەوازی کۆن-مەد و تەژەکە-ئە گردبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا داوا لە هەمووان کرا، بەتایبەت گەلی کورد لە ئەوروپا لەدەوری دەم پارتی کۆببنەوە.

پاش ئەوەی ئامادەبووان زانیان مافی عەبدوڵا زەیدان و نەزلیهان شەدال گەڕێنرایەوە، درووشمی "بژی بەرخۆدانی وان" و "بژی کوردستان" بەرزکرایەوە.

لەندەن

ئەوکاتەی مەرسومی دەستبەکاربوون ڕادەستی عەبدوڵا زەیدان کرایەوە، کوردستانیان و دۆستەکانیان لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک لە لەندەن چالاکیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا ئاماژە بەوە کرا بەشێوەیەکی نائەخلاقانە و وەک دزێکی بێ ئەخلاق یاسا پشتگوێ دەخەن، ئەو یاسایانەی خۆیان دایانڕشتووە، هەروەها دووپاتکرایەوە بەرخۆدان تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت، هەروەها دۆستانی کورد جەختیان کردەوە دژی فاشیزم تێکۆشان دەکەن.

ئیدنبورگ

بەهەمانشێوە لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک لە ئیدنبورگی پایتەختی سکۆتلەندا چالاکی ئەنجامدرا، کوردستانیان ڕێپێوانیان کرد و درووشمیان بەرزکردەوە، ڕێپێوانەکە لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک کۆتایی هات. لەوێ راگەیاندراو خوێنرایەوە و دووپاتکرایەوە ڕێگە بە فاشیزمی ئەردۆگان نادەن.

هانۆڤەر

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستەکانیان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە لە هەڵبژاردنەکەی وان بەرامبەر فرتوفێڵ و شەڕی تایبەتی ئاکەپە-مەهەپە ئیرادەیەکی ڕوون پیشاندرا، هاوکات هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی کورد بەتوندی شەرمەزارکرا.

هەروەها جەختکرایەوە، ڕژێمی قەیوم و دەستبەسەرکەر دانەبڕاوە لە ستراتیژی قڕکردنی کوردان، سڵاو لە گەلی کوردستان دەکەین کە لەڕێگەی بەرخۆدانەوە ئیرادەی خۆی پاراست.

ئولم

لە ئولم گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا، پاش ئەوەی زانرا بەرخۆدانی گەلی وان سەرکەوتووە، گردبوونەوەکە گۆڕا بۆ ئاهەنگ.

لە وتەکاندا پەیامدرا بۆ درێژەدان بە تێکۆشان و گوترا: "گەلەکەمان بە بەرخۆدان سەرکەوت".

بیڵفێڵد

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری بێڵفێڵدی ئەڵمانیا لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی کۆبوونەوە و پەیامی دڵسۆزیان بۆ گەلی وان دووپاتکردەوە.