لە ئێلح پۆلیس هێرشیکردە سەر بینای دەم پارتی

پۆلیسی تورک هێرشیکردە سەر بینایی ڕێکخستی دەم پارتی لە ئێلح.

پۆلیسی تورک هێرشیکردە سەر بینایی ڕێکخستی دەم پارتی لە ئێلح، بیناکەی گەمارۆداوە و پشکنینی لە بیناکەدا کردووە. هۆکاری پشکنینەکان نەزانراوە.

لەم چەند ڕۆژەی دوایدا لە لایەن پۆلیسی تورک، لایەنگرانی دەسەڵاتداری و میدیایی سەر بە دەسەڵاتەوە، بەشێوەیەکی بەرچاو دەم پارتییان کردووە بە ئامانج و ئەم هەڵکوتانەسەرەیش لەو چوارچێوەیەدایە.