لە ئیزمیر دژی ناوەندی 'لایەنگرانی دەسەلات' چالاکیەکی سابۆتاژ ئەنجامدرا

جەنگاوەرانی ئیمران فرتنای هەبەدەهە رایانگەیاند کە لە شەوی ٢ی تیشرینی دووەم، لە ئیزمیر، چالاکییەکی سابۆتاژیان لە دژی ناوەندێکی " لایەنگرانی دەسەلاتی فاشیست" ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوی جەنگاوەرانی ئیمران فرتنای هەبەدەهە دا هاتووە کە: "شەوی ٢ی تیشرینی دووەم جەنگاوەرانمان لە ئیزمیر چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە سەفەری حیسار/ئولاشمیش کۆیە، لە بەرامبەر ناوەندێکی جوانکاری کە پشتیوانی لە ڕژێمی داگیرکەر دەکات، چالاکییەکی سابۆتاژمان ئەنجامداوە. بەهۆی ماددە کیمیاییەکانی ناوەندەکە ئاگر لە شوێنەکە کەوت."