لە ڕۆژێکدا ٤ هەزار و ٢٠٠ واژۆ بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" کۆکرایەوە

لە ڕۆژێکدا ٤ هەزار و ٢٠٠ واژۆ لە چوارچێوەی کەمپەینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" لە پافۆس، لیماسۆل و لارناکای قوبرس کۆکرایەوە.

لە کوردستان، ئەوروپا و سەرتاسەری جیهان کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" بەردەوامە. لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا دوێنێ ٤ هەزار و ٢٠٠ واژۆ لە قەرەباڵغترین شوێنەکانی شارەکانی پافۆس، لیماسۆل و لارناکای قوبرس کۆکرایەوە.

کامیل ئاکالن وتەبێژی کۆمیسیۆن ڕایگەیاند، لەماوەیەکی کەمدا و بە زوویی لەبارەی کار و چالاکییەکانیانەوە ڕاگەیاندراو بڵاودەکەنەوە و وتی: "ئامانجەکەمان ٦٠ هەزار واژۆ بوو، بەڵام ئێمە ئامانجێکی ترمان بۆ خۆمان داناوە و بەپێی ئەو پلانە، زیاتر لەجاران بە هەڵمەتەکەوە سەرقاڵ دەبین".

ژ.ت