بە دیمەن

لە ژنێڤ بانگەواز لە سی پی تی کرا "با سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی کۆتایی بێت"

لەو چالاکییەی کە زیاتر لە ٣ ساڵە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو هەفتەیەک لە ژنێڤ بەڕێوەدەچێت، لەم هەفتەیەدا بانگەواز لە دامەزراوە بەرپرسەکان کرا کاربکەن بۆ هەڵگرتنی سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی.

لە شاری ژنێڤی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کاتی ئازادی" لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکی ئەنجام دەدرێت.

چالاکی ئەم هەفتەیەدا لەدەوری خێمەی گۆڕەپانی نەیشن لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، لە کەسێتی ساڤاش پیران (ئایدن ئال) کە ١ ی ئابی ٢٠١٦ شەهیدبوو، تەواوی شەهیدانی ئازادی کوردستان یادکرانەوە.

لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکی فەیسەڵ دالگیچ تیشکی خستەسەر گۆشەگیری توندی ئیمراڵی و هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ٧ مانگ پێش ئێستە دەستی پێ کرد، ڕایگەیاند گەلانی جیهان خاوەنداری لە هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، لە بناغەدا ئەمە خاوەندارییە لە پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک.

دالگیچ گوتی: "لەسەر ئەم بناغەیە دیسانەوە بانگەواز لە سی پی تی (کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەوروپی) و نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی تر دەکەین، بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی دەمودەست بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. تا مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".

پاشان چالاکی دانیشتن دەستی پێ کرد.