لە زیوریخ پشتیوانی لە کەمپەینی ناردنی کارت، لە توبینگن پیرۆزکردنی ٤ ی نیسان

لە زیوریخ تەجەشە و تێکۆژن کارتیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد، لە توبینگەن ٤ ی نیسان پیرۆزکرا.

چالاکییەکانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تێکۆژن (ژنانی گەنجی تێکۆشەر) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری زیوریخی سویسرا کارتیان بۆ ئیمراڵی نارد. لە شاری توبینگنی ئەڵمانیا، ئەندامانی تێکۆژن بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پانکارتیان هەڵواسی.

زیوریخ

گەنجان بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نامەیان بۆ ئیمراڵی نارد. گەنجان دووپاتیان کردەوە، تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر نەکەن، لە گۆڕەپانەکان تێدەکۆشن. گەنجان بانگەوازیان لە گەنجانی کوردستان کرد لە هەموو جێگەیەک تێبکۆشن.

توبینگن

لە شاری توبینگنی ئەڵمانیا، ئەندامانی تێکۆژن بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پانکارتی "ژیان بە ژن دەست پێ دەکات، بە ئەویش سەردەکەوێت"یان لەسەر پردێک لە شەقامێکی هەرە قەرەباڵەغی شارەکە هەڵواسی.

گەنجان گوتیان: "ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ژیانەوە ژنی ئازادە. بە پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنی ڕێبەر ئاپۆ، ژن خۆی گەیاندە ڕاستی خۆی".

ژنانی گەنج پاشان بە نووسینی "ژن، ژیان، ئازادی، سەر بخە ئازادی" پانکارتیان هەڵواسی.