لە چوارچێوەی کۆنفراسی نۆیەمین سالێادی کۆمەڵکوژی ٣ی ئاب کۆمەڵێک لە ڕێکخراو پێکهاتەکانی عێراق لە کۆنفراساکە وتاریان هەبوو جەختیان لەوە دەکردەوە کە دەبێت هەرچی زووە حکومەتی عێراق کۆمەڵکوژی ٣ی ئاب وەک بە شێوەێکی فەرمی وەک جینۆساید بناسێت دان بە مافەکانی گەلی ئێزیدا بنێت، چونکە تەنها خۆبەڕێوەبەری دەتوانێت گرەنتی پێکهاتەکانی گەلی عێراق بکات.
لە وتاری کردنەوەی کۆنفراس نایف غەزال شەمۆ قسەی کرد جەختی لەوە کردەوە تا ئیستا ١٣ دەوڵەتی جیهانی کۆمەڵکوژی شەنگالیان وەک جینۆساید ناسیوە، بۆیە دەبێت حکومەتی هەرچی زووە ئەو تاوانە وەک جینۆساید بناسێنێت، هاوکات دان بە خۆبەرێوبەری شەنگال بنرێت بە شێوەیکی فەرمی وەک ئیرادە و دەنگی شەنگال مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
نایف شەمۆ لەسەر ناوی ئەنجوومەنی گەلی شەنگال وتارێکی هەبوو ئاماژەی بەوەکرد:"ئەو فەرمانە بۆسەر ئێزدیەکان شتیکی تازە نیە بەڵکو لەسەرەتای دەستپێکردنی دەوڵەتی عوسمانی دەستی پێکردو بە ناوی ئیسلامەوە کۆمەڵکوژی لەسەر گەلی ئێزدی بەڕێوەبراوە، ئاماژەی بەوەشکرد لەکاتی فەرمانی شەنگال هێزەکانی حکومەتی عێراق و پەدەکە گەلی ئێزدیان بە تەنیا بە جێهێشت بۆ گروپێکی چەتە و درەندەی وەک داعش، بۆیە ئێمە داواکارین خۆبەرێوەبەری خۆمان هەبێت و خۆمان بپاریزین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ڕوو بەڕووی هێرشێکی بەم شێوە نەبین.
هاوکات لەسەر ناوی کەس وکاری قوربانییان و شەهیدانی شەنگال حەمەد بەشار وتی: تا ئیستا بە شێوەیکی فەرمی هێچ دادگایکی نێونەتەوەیی دروست نەبووە بۆ سزادانی چەتەکانی داعش کە هۆکاربوون بۆ ئەو جینۆسایدی ئیزدیەکان، هاوکات ئەو لایەنە فەرمیانەی حکومەتی عێراق کە شنگالیان بە جێهێشت و گەلی ئێزدیان ڕادەستی داعش کرد تا ئیستا لێکۆڵێنەوەیان لەگەڵ نەکراوە، بۆیە ئێمە داواکارین هەرچی زووە دادگایەکی نێونەتەوەیی دروست بێت بۆ سزادانی داعش، لێکۆڵینەوە لەو لایەنە حکومیانەی کە گەلی ئێزدیان بە جێ هێشت بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و سوپای عێراق کە ئەو کات لە شەنگال بەرپرسیار بوون.
هەر لە درێژەی کۆنفراسەکە دایە شمی ڕموو لەسەر ناوی ژنانی شەنگال قسەی کرد و وتی:" لەم ڕۆژەدا کچان و کوڕانی ئێزدیخان کوژران و فرۆشران ئەوە نۆ ساڵ تێپەر دەبێت، تا ئێستا ڕێکخراوێکی عێراقی ئەو کۆمەڵکوژیەی وەک جینۆساید نەناسیوە، ئەو لە کاتێکدایە تا ئیستا کچ و ژنانی ئیزیدی وەک کۆیلە مامەڵەیان پێوە دەکرێت، بۆیە ئێمە وەک ژنانی ئیزدی داوای مافی خۆمان دەکەین، ئێمە داوکارین کۆتای بێت بەم جینۆسایدە لەسەر ژنانی شەنگال کە تا ئیستا بەردەوامە".
هـ . ب