لەبەغداوە کار بۆ چەسپاندنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دەکرێت

گەلی ئیزدی بە کۆنفراسێک کە جەخت لە خۆبەرێوبەری دەکاتەوە و لە بەغدا یادی کۆمەڵکوژی ٣ی ئاب دەکەنەوە.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە ئامادە بوونی نوێنەری پارت، ڕێکخراو، عەشیرەت و کەسوکاری قوربانیانی شەنگال لە هۆتیلی نەغدا نێونەتەوەیی بە میوانداری  ژمارەیکی بەرچاو لە کەسایەتی ئەکادیمی و نوینەری نەتەوەی جیاواز، پارتی سیاسی عێراقی و کوردستانیەکان لە نۆیەمین سالێادی  کۆمەڵکوژی  ٣ی ئاب کۆنفراسێک بەرێوە دەچێت.

کۆنفراسەکە لە لاین خۆبەرێوبەری شەنگال لە ژێر درووشمی (خۆبەرێوەبەری گەرنتی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقە) ڕێکخراوە،  بریارە تا لە ئێوارە بەردەوام بێت.

لەو بارەیەوە غەزال ڕەشۆ بەرپرسی کۆمیتەی دیبلۆماسی خۆبەرێوبەری شەنگال، ڕایگەیاند:"  لە کۆنفراسەکە تاوتۆی مافەکانی گەلی ئیزدی دەکرێت بە گوێرەی دەستوری عێراق، ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە گەلی ئیزدی مافی خۆیەتی وەک پێکهاتەیەکی عێراق خۆی بەرێوەبەرێت، ئەو فەرمانەی بەسەر گەلەکەماندا هات، بە فەرمی لەلایەن حکومەتی عێراق و وەکو جینۆساید بناسرێت".

ئەو بەرپرسەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ئەوەسی خستەڕوو، کە لە کۆنفڕانسەکەدا "دەربارەی بابەتی ئەو کچانەی کە هێشتا لە دەستی داعش ماون لەگەڵ گەرانەوەی ئیزدییەکان کاری لەپێشینەمانە و کاری گفتوگۆی لەسەر دەکەین".

سەبارەت بەو هاوڵاتییە ئیزدیانەی کا تائیستا لە کەمپەکان دەژین ناوبراو وتی:" داوا لە گەلی خۆمان دەکەین بگەرێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان چونکە هەموو گەل و ئەتنیکیك بەمانەوەی و لەسەر جێ و واری خۆی دەتوانیت هەبوونی خۆی بپارێزێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە وەک خۆبەرێوبەری شەنگال ئەوەی لە توانای ئێمەدا بێت پێشکەشی گەلەکەمانی دەکەین، حکومەتی عێراقیش لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بودجەی تایبەتی تەرخان کردووە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال، هەرچەندە ئەو بڕەی دیاری کردووە بەس نیە بۆ ئاوادانکردنەوەی شەنگال، بەڵام کاریگەری دەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی شارەکە".

هـ . ب