لەبەردەم کۆشکی سپی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرا

کوردان و دۆستەکانیان لەبەردەم کۆشکی سپی ئەمریکا بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

لەبەردەم کۆشکی سپی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی (Emergency Committee for Rojava) ئەنجامدرا. لە چالاکییەکدا ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لافیتەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەرزکرایەوە. بێ پچڕان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا کۆمیتەی نەتەوەی ئەرمەنی لە ئەمریاک، میترۆ دی سی (میترۆ دی سی سۆسیالیست دیموکراتەکانی ئەمریکا) و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەعید ڕەزا دێرسیمی و چەندین نوێنەر لێدوانیان دا.

قسەکەران تیشکیان خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و ڕۆڵی ئەمریکا لە پیلانگێڕییدا، گوتیان: "ئەمریکا ناتوانێت خۆی لەم بەرپرسیارێتیە بدزێتەوە. هەموو ئامانجی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشتیە، بەڵام بە شەڕ وەڵام درایەوە. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هێشتا بەردەوامە. ڕۆژێک نیە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش نەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ڕۆژئاوا. ئێمە داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین و داوا دەکەین ئەمریکا چیتر هاوکاری شەڕی دەوڵەتی تورک نەکات بەرامبەر کوردان".

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بڕوخێ فاشیزم" کۆتایی هات.