لەبەردەم کونسوڵخانەی بەلژیکا لە لەندەن چالاکی ئەنجامدرا
کوردستانیان لەبەردەم کونسوڵخانەی بەلژیکا لە لەندەن کۆبوونەوە و هەڵکوتانەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤیان شەرمەزارکرد.
کوردستانیان لەبەردەم کونسوڵخانەی بەلژیکا لە لەندەن کۆبوونەوە و هەڵکوتانەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤیان شەرمەزارکرد.
لەسەر بانگەوازی مەجلیسی گەلی کورد، چەندین کەس لەبەردەم کونسوڵخانەی بەلژیکا کۆبوونەوە، هەڵکوتانەسەر و هێرشی پۆلیسی بەلژیکایان بۆ سەر چاپەمەنی کورد شەرمەزار کرد.
لە چالاکییەکەدا لافیتە و پانکارت بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکان هەڵگیرا و درووشمی "پشتگیری ئەردۆگان بوەستێنن، شەرم بکەن"، "تیرۆریست ئەردۆگان"، "بمرێ فاشیزم"، "چاپەمەنی کورد بێدەنگ ناکرێت" بەرزکرانەوە.
بەناوی مەجلیسی گەلی کوردەوە ئەرجان ئاکبال هێرشی نیوەشەوی بۆ سەر ستۆدیۆی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤی لە بەلژیکا کە چاو و دەنگی گەلی کوردن، شەرمەزار کرد.
ئاکبال گوتی: "پێویستە هەرچی زووە دەست لەم هەڵوێستە دژە دیموکراسییە هەڵبگرن و وازبهێنن لە چاوترساندنی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر کە لەلایەن گەلی کورد و ملیۆنان کەسەوە تەماشا دەکرێن".
هەروەها ڕایگەیاند گەلی کورد دەنگ و ئیرادەی دەپارێزێت و گوتی: "پشتگیریتان بۆ ئەردۆگانی لایەنگری داعش، شەرم و پەڵەیەکی ڕەشە. هەڵوێستتان بەرامبەر گەلی کورد نائەخلاقی و نامرۆڤانەیە".
شاندی مەجلیسی گەل لەگەڵ بەرپرسانی کونسوڵخانەکە کۆبووەوە و ڕایگەیاند پێویستە بەلژیکا دەست هەڵبگرێت لە ناهەقی بۆ سەر کوردان.
چالاکییەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.