بە دیمەن

لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان هێرش لە دژی کوردان شەرمەزارکرا

لە چالاکی بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی داگیرکاری و هێرشی سەر دامەزراوە کوردییەکان شەرمەزارکرا.

چالاکی ئازادی لە ژنێڤ

چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە هەموو چوارشەمەیەک لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا بەردەوامە. چالاکوانان هێرشە داگیرکارییە نوێیەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هێرشی سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر و کۆمەڵەکانی کورد لە بەلژیکا و فەرەنسا، شەرمەزارکرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان، لەسەر ناوی جەماوەر، ئەندامی کۆمیتەی چالاکییەکە ڕەزا چەتین کایا ئاماژەی کرد بە چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەروەها نرخاندنی کرد بۆ سەردانی ئەردۆگان بۆ باشووری کوردستان و هێرشەکان بۆ سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا و هەڵکوتانەسەر مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی و دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانان لە تورکیا. دووپاتی کردەوە، هێرشەکان پێکەوە گرێدراون و لە دژی هێرشەکان بەرخۆدانی هەمەلایەنە دەکەن.

پاشان نوێنەری پارتی شۆڕشگێڕی کۆمۆنیست، مانۆن کریتیناند ڕاگەیاندراوێکی بە فەرەنسی خوێندەوە، ڕایگەیاند سەرەڕای فشارەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد، وڵاتانی ئەوروپای وەک فەرەنسا و بەلژیکا و ئەڵمانیا مافە بنەڕەتییەکانی گەلی کورد پێشێل دەکەن، جەختی کردەوە ئۆپەراسیۆنی نوێی دەوڵەتی تورک بە ئامانجی لەناوبردنی گەلی کورد دەستی پێ کردووە، گوتی: "دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان حیساب بۆ یاسای شەڕ و مافەکانی مرۆڤ ناکات. جوگرافیای کوردستان و گوند و گۆڕەپانە مەدەنییەکان بۆردوومان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە کوردییەکان زیاتر بوون. پێویستە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان ناڕەزایەتی نیشان بدەن دژی دەوڵەتی فەرەنسا و بەلژیکا کە خۆیان وەک وڵاتی دیموکراتیک نیشان دەدەن".

پاشان چالاکی دانیشتن بەڕێوەچوو.