لەچەند وڵاتێکی ئەوروپی دژی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا
كوردستانیان و دۆستانیان له ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا و فه‌ڕه‌نسا، گۆشه‌گیری دژاور له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان-یان شه‌رمه‌زار كرد.
كوردستانیان و دۆستانیان له ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا و فه‌ڕه‌نسا، گۆشه‌گیری دژاور له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان-یان شه‌رمه‌زار كرد.
له‌شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، به ڕێپێوانێك گۆشه‌گیری توند له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی ٣ ساڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه نییه، شه‌رمه‌زار كرا.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا داوا له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ڕایگشتی نێونه‌ته‌وه‌یی كرا، كۆتایی به بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر به مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك بهێنن و به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه حسێن یڵماز، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانیانی ئازاد ڕایگه‌یاند، گۆشه‌گیری دژی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، نه‌ته‌نیا له دژی گه‌لی كورد، به‌ڵكوو له دژی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه. وتیشی: سیاسه‌ته دووڕوویانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورۆپا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا، كه تا براندهنبورگهر به‌رده‌وام بوو، دروشمه‌كانی ئازادی بۆ ئۆجالان وترانه‌وه.
شتوتگارت
له‌شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا، گۆشه‌گیری دژواری سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، به گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئیدانه كرا و تیایدا دروشمه‌كانی "بێ سه‌رۆك ژیان نابێت"، "ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازادی ئێمه‌یه" و "بژی سه‌رۆك ئاپۆ" وترانه‌وه.
هاوكات له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بێده‌نگی سی پی تی به‌رامبه‌ر گۆشه‌گیری ئیمراڵی شه‌رمه‌زار كرا و جه‌ختیشكرایه‌وه، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ عه‌بدوڵا ئۆجالان ئازاد بكرێت. به‌رله‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌كه كۆتایی بێت، یادی شه‌هیدانی به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕۆژووی مردنی ١٤ی ته‌مووزی ساڵی ١٩٨٢ به‌رزراگیرا.
گراز
له‌شاری گرازی نه‌مسا، كوردستانیان و دۆستانیان له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا ناڕه‌زاییه‌تیان به‌رامبه‌ر گۆشه‌گیری سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ربڕی.
له گردبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی ئازدی بۆ ئۆجالان، سه‌رنج بۆ ئه‌و نامه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزانه ڕاكێشرا، كه نازانرێت له‌لایه‌ن كێوه بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان نێردراون، هه‌روه‌ها بانگه‌وازی به‌شداریكردن له‌و گردبوونه‌وه و ڕێپێوانانه كرا، كه بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی ١٤ی تهمووز و ١٠٠ه‌مین ساڵڕۆژی په‌یماننامه‌ی لۆزان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
چالاكییه‌كه به دروشمی " بژی سه‌رۆك ئاپۆ" كۆتایی هات.
پاریس
له شاری پاریسی پایته‌خی فه‌ڕه‌نساش، كوردستانیان له دژی گۆشه‌گیری ئیمراڵی و هێرشه كۆمه‌ڵكوژییه‌كان، دروشمی "ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان، قه‌واره بۆ كوردستان"یان وته‌وه.
له‌و چالاكییه‌دا به‌نگه‌وازی به‌شداریكردن له‌و ڕێپوانه كرا، كه بڕیاره ڕۆژی ٢٢ی تهمووز له شاری لۆزان ئه‌نجام بدرێت.
لای خۆیه‌وه موراد جه‌یلان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، ئه‌م گۆشه‌گیرییه له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان قبوڵ ناكه‌ین و تا ئه‌و كاته‌ی زانیاری له‌باره‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌رده‌گرین، له گۆڕه‌پانه‌كان ده‌بین.
چالاكییه‌كه، كه تێیدا سه‌دان كوردستانی به‌شدار بوون، به دروشمی "ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان"، كۆتایی هات.
ژ.ن