له به‌لجیكا یادی شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵات كرایه‌وه
له شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، له كه‌سایه‌تی شه‌هید دلێر رۆزگه‌رد، مه‌راسیمێكی یادكرنه‌وه بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵات سازكرا.
له شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، له كه‌سایه‌تی شه‌هید دلێر رۆزگه‌رد، مه‌راسیمێكی یادكرنه‌وه بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵات سازكرا.
به پێشه‌نگایه‌تی ڕێكخراوی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، له شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، له كه‌سایه‌تی شه‌هید دلێر رۆزگه‌رد، مه‌راسیمێكی یادكرنه‌وه بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌چوو.
دوای خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدانی ئازادی كوردستان، هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د پێنجوێنی، سیاسه‌تمه‌داری كورد، ڕه‌مزی كارتال، هاوسه‌رۆكی كونگره‌ی گه‌ل، سیامه‌ند موعینی، هاوسه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك)، بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد و نوێنه‌رانی ڕێكخراوی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له‌باه‌ری ژیان و تێكۆشانی شه‌هیدان وتاریان پێشه‌كش كرد.
له وتاره‌كاندا جه‌ختله‌وه‌كرایه‌وه، كه شه‌هیدان بوونه هێمای به‌رخۆدان و ڕاگه‌یه‌ندرا، ڕاستی شه‌هیدبوونی ئه‌و هه‌ڤاڵانه، نیشانه‌ی یه‌كڕیزی گه‌لی كورده.
هه‌روه‌ها له وتاره‌كاندا بانگه‌وازی به‌شداریكردن له ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ری 22ی ته‌مووز كرا، كه به بۆنه‌ی 100ه‌مین ساڵڕۆژی په‌یماننامه‌ی لۆزان له شاری لۆزانی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوای پێشكه‌شكردنی وتاره‌كان، بنه‌ماڵه‌كان ئه‌و شیعرانه‌یان خوێنده‌وه، كه بۆ ڕۆڵه‌كانیان نووسیویانه. مه‌راسیمه‌كه به وتنی دروشمه‌كانی " شه‌هید نامرن"، "بژی سه‌رۆك ئاپۆ" كۆتایی هات.
ژ. ن