له ده‌نهاگ و تۆرۆنتۆ چالاكیی دژی گۆشه‌گیری ئه‌نجامدرا
گه‌نجانی كورد له شاره‌كانی ده‌نهاگی هۆڵه‌ندا و تۆرۆنتۆی كه‌نه‌دا، چالاكی ناڕه‌زاییه‌تییان به‌رامبه‌ر به گۆشه‌گیری سازكرد.
گه‌نجانی كورد له شاره‌كانی ده‌نهاگی هۆڵه‌ندا و تۆرۆنتۆی كه‌نه‌دا، چالاكی ناڕه‌زاییه‌تییان به‌رامبه‌ر به گۆشه‌گیری سازكرد.
به پێشه‌نگایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی كورد له ئه‌وروپا (ته‌جه‌شه) و تێكۆژن، له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری ده‌نهاگ، چالاكییه‌ك ساز كرا و تێیدا داوای ئازادكردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان كرا.
چالاكییه‌كه‌به گۆرانی "چه‌رخی شۆڕش" ده‌ستیپێكرد و به دروشمه‌كانی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ"، "گه‌نجان گیانبازی ڕێبه‌ر ئاپۆن" و "بژی به‌رخۆدانی گه‌ریلا" كۆتایی هات.
چالاكوانان هه‌روه‌ها داوایان له گه‌نجانی شۆڕشگێڕ له ئه‌وروپا كرد، كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی "شه‌ڕی ئازادی ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن" له پێناو عه‌بدوڵا ئۆجالان دا ڕوو له گۆڕه‌پانه‌كان بكه‌ن.
تۆرۆنتۆ
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه، له‌شاری تۆرۆنتۆی كه‌نه‌دا، ئه‌ندامانی ته‌جه‌شه له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی كورد كۆبوونه‌وه و دواتر كاغه‌زیان به ناونیشانی "ئازادی بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ"، به ترامه‌كانی ناو شاره‌كه هه‌ڵواسی.
گه‌نجان له پێناو ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان بانگه‌وازی گه‌شتر كردنی تێكۆشانیان كرد.
ژ.ن