له كۆپنهاگ له‌پێناو ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر كه‌مپینێك سازكرا
بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت، له كۆپنهاگ كه‌مپینێك ده‌ستیپێكرد.
بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت، له كۆپنهاگ كه‌مپینێك ده‌ستیپێكرد.
بۆ ئه‌وه‌ی ناوی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت له هه‌موو شوێنێكی جیهان كه‌مپین به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
له كۆپنهاگی پایته‌ختی دانیمارك به چالاكی هه‌ڵدانی خێمه ده‌ست به كه‌مپینه‌كه كرا. له چالاكیه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر واژۆ كۆكرانه‌وه.
پێكهاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی ژنانی سێڤێ و نوێنه‌رانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك له قه‌ره‌باڵغترین شوێنی شاره‌كه سه‌كۆی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆیان كرده‌وه.
نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی ژنانی سێڤێ باسیان له‌وه‌كرد، كه په‌كه‌كه ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی كورده و داوایان كرد كه په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت.
له وتاره‌كاندا ئاماژه به‌وه‌كرا، كه په‌كه‌كه نه‌ك هه‌ر بۆ گه‌لی كورد، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی جێگه‌ی هیوایه.
پێكهاته‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه رایانگه‌یاند، كه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك سه‌كۆكان كراوه ده‌بن و داوای فراوانتركردنی كه‌مپینه‌كه‌یان كرد.
هـ . ب