له قلا‌بان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا
له ١١ ناوچه‌ی سه‌ر به قلابانی شڕنه‌خ بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا.
له ١١ ناوچه‌ی سه‌ر به قلابانی شڕنه‌خ بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا.
له ١١ ناوچه‌ی سه‌ر به قلابانی پارێزگای شڕنه‌خ بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ و له نێوان ٢٧ی تهمووز تا ١٠ ئاب قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا.
له‌وباره‌یه‌وه ئیداره‌ی پارێزگا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، "بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له ئه‌نجامی ئه‌و به‌رگرییانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر زیانیان پێنه‌گات، له نێوان شاخی دۆنا، شاخی مهشكوڵ، شاخی چاڵ، شاخی ئاڤاسپی، شاخی كه‌ل، شاخی ئوچ، شاخی بهرهڕهش، شاخی مه‌مێ، شاخی دۆڵاپ، ڕووباری گلاتێ، پشتی موژلی گوندی ئه‌له‌مون سه‌ر به ناوچه‌ی قلا‌بان، بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ له له كاتژمێر ١٩:٠٠ی ڕۆژی ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠٢٣ تاكوو كاتژمێر ٢٤:٠٠ی ڕۆژی ١٠ ئاب، هاتوچۆ و ئه‌نجامدانی هه‌موو كاره مه‌ده‌نییه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه.
ژ.ن