له ئانتالیا زیندانییانی نه‌خۆش ناگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه
له زیندانی ئانتالیا، زیندانیانی نه‌خۆش ناگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ڕێگری له چاره‌سه‌ری پزیشكی زیندانیانی نه‌خۆش ده‌كرێت.
له زیندانی ئانتالیا، زیندانیانی نه‌خۆش ناگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ڕێگری له چاره‌سه‌ری پزیشكی زیندانیانی نه‌خۆش ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌كره‌م ئاڵتای، كه له زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری ئێس له ئانتالیا زیندانی كراوه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، باسی پێشێلكردنی مافه‌كان له‌و زیندانه‌ی كردووه و وتویه‌تی: داوكاری زیندانیانی نه‌خۆش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی و گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ڕێگریان لێده‌كرێت یان ڕه‌تده‌كرێنه‌وه.
ئاڵتای ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌رچه‌نده دوو زیندانی نه‌خۆش له هه‌مان هۆڵ ئیفلیج بوون، ناگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و كه‌س گوێ له داواكارییه‌كانیان ناگرێت.
ئه‌كره‌م ئاڵتای هه‌روه‌ها داوای له ڕایگشتی كرد، خاوه‌نداری له مافی ته‌ندروستی زیندانیانی نه‌خۆش بكه‌ن.
ژ.ن