له ئه‌ده‌نه ٣٦ كه‌س ده‌ستگیركرابوون، بڕیاری نهێنی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌دراوه
له ئه‌ده‌نه و زۆر شار له ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی‌دا ٣٦ كه‌س ده‌ستگیركراون. له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه بڕیاری نهێنی دراوه و هێشتاش وته‌یان لێوه‌رنه‌گیراوه.
له ئه‌ده‌نه و زۆر شار له ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی‌دا ٣٦ كه‌س ده‌ستگیركراون. له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه بڕیاری نهێنی دراوه و هێشتاش وته‌یان لێوه‌رنه‌گیراوه.
داواكاری گشتیی كۆماریی له ئه‌ده‌نه كۆمه‌ڵه‌ی كولتوور و هونه‌ری بنه‌وشی كردبووه ئامان و له ٢٧ی حوزه‌یراندا فه‌رمانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر شوێنه‌كانی ده‌ركردبوو.
له‌باره‌ی ٣٨ كه‌سه‌وه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن درابوو. له ئه‌ده‌نه، مێردین، مێرسین، وان و ئامه‌د پۆلیسه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان به به‌گشتی ٣٦ كه‌س ده‌ستگیركران. ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌نه ده‌ستگیركرابوون گواسترانه‌وه بۆ ئه‌ده‌نه.
پارێزه‌ران له ٢٨ی حوزه‌یران چوونه سه‌ردانی موه‌كیله‌كانیان. له‌سه‌ر دۆسیه‌كه بڕیاری نهێنی دراوه و ٣٦ كه‌س سێ رۆژه له ژێر چاودێریدان. راگه‌یه‌نرا هێشتاش وته‌ی ئه‌و ٣٦ كه‌س وه‌رنه‌گیراوه.
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون به‌م جۆره‌یه: هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌پ) له ئه‌ده‌نه هێلین كایا و محه‌مه‌د كاراكاش، ئه‌ندامانی هه‌ده‌په عه‌بدولره‌حمان ئۆراڵ و ئه‌حمه‌د ده‌نیز، هاووته‌بێژانی ده‌به‌په‌ی ناوچه‌ی چوكۆروڤا شیلان تورگا و ئه‌نوه‌ر گوله‌ر، جێگیری سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌یحان فوندا بویروك و خه‌باتكارانی ناوه‌ندی كولتوری بنه‌وش ئیلیاس ئارزو، موراد گوربوز، سوعاد ئه‌كین و ژیان ساڤجی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ی ئه‌ده‌نه ئه‌حمه‌د ئاكدۆغان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په مه‌زڵوم گۆك، چالاكوانی ته‌ژه‌ئا ئه‌مه‌توڵا ئاكچرای و سه‌ڤه‌ر ئوزون، هاوسه‌رۆكانی كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی و هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌سوكاریان شوێن‌بزر بوون له به‌حری سپی (ئایكای-ده‌ر) سوبحیه بایاڤ و ژیان ئاسڵان، مه‌عسوم ئوزون، زیلان چیچه‌ك، محه‌مه‌د ساروخان، خه‌یره‌دین ئۆز، محه‌مه‌د سه‌عید دیكمه‌ن، وه‌قاس دورگوت، ئه‌ڤین ئۆزبای، دیلان ییگیت، گوڵبه‌هار ئاكمان، یاشار ئاكمان، محه‌مه‌د سوڵمه‌ز، به‌دری شه‌نگول، زیلان تاش، ئایشه سۆلمه‌ز، محه‌مه‌د ئایكوت، ره‌مه‌زان ده‌میرخان، عه‌بدوڵا ئایاڤ، و كه‌سێكی تر كه ناوی نه‌زانراوه ده‌ستگیركراون.
هـ . ب