له‌شاری مێرسین ١١ كه‌س ده‌ستگیر كران
له شاری مێرسین، به پاساوی به‌شداریكردن له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز، هه‌ڵكوترایه سه‌ر ماڵان و له ئه‌نجامدا ١١ كه‌س ده‌ستگیر كران.
له شاری مێرسین، به پاساوی به‌شداریكردن له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز، هه‌ڵكوترایه سه‌ر ماڵان و له ئه‌نجامدا ١١ كه‌س ده‌ستگیر كران.
پۆلیسی تورك، به فه‌رمانی داواكاری گشتی مێرسین، هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له ماڵان.
به پاساوی ئه‌وه‌ی به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز و هه‌روه‌ها "بانگه‌شه‌یان بۆ ڕێكخراو" كردووه، هه‌ریه‌ك له ئا.ڕ، ئا.ب، ف.ب، ن.ئا، ز.ئا، ن.ئه، ڕ.ئا، ڕ.ب، ز.ئا، ك.هـ، م.ئا، م.هـ، ئو.ئا، ئا.ئا ده‌ستگیر كران.
له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان كه به‌ره‌به‌ریانی ئه‌نجامدرا، پۆلیسی تورك درگای ماڵه‌كانی شكاندووه و كه‌لوپه‌لی نێو ماڵهكانیشی شێواندووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كراون گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی مێرسین.
ژ.ن