له‌سه‌ر داوای توركیا گه‌نجێكی كورد له‌ ئاڵمانیا زیندانی كرا

گه‌نجی كورد به‌ ناوی یاسر ئۆرنه‌ك كه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی مافی نیشته‌جێبوونی له‌ سویسرا هه‌یه‌، له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركرا و له‌سه‌ر داوای توركیا زیندانی كرا.

گه‌نجی كورد به‌ ناوی سار ئۆرنه‌ك ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به‌ر له‌ چوار ساڵ به‌ هۆی گوشاری سیاسی له‌ تورركیا به‌ره‌و سویسرا كۆچی كرد، له‌ هه‌رێمی به‌رناوی سه‌ر ببه‌ ویلایه‌تی مونیخی ئه‌ڵمانیا كه‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانی چووببو، ده‌ستگیركرابوو.

ئۆرنه‌ك له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ڵمانیاوه‌ دوای شه‌ش رۆژ ده‌ستگیركرا و دواتر توركیا داوای راده‌ستكردنی ئه‌و ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیاری پارێزه‌رانی، ئۆرنه‌ك رۆژی سێ شه‌ممه‌ ره‌وانه‌ی زیندانی ئاسایشی باڵای مونیخ ده‌كرێت.

هاوڕێی ئۆرنه‌ك دورماز یاهیشی كه‌ له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا له‌گه‌ڵ بوو، كاتێك به‌ رێگاوه‌بوون له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه‌ راگیران، به‌ شێوه‌ی كه‌له‌پچه‌كردن له‌ پشته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر راگیران.

یاهیشی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ سه‌رباری پێداگری پۆلیسه‌كان هیچ زانیارییه‌كان به‌وان نه‌داوه‌، نیگه‌رانن كه‌ ئۆرنه‌ك راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه‌. یاهیشی هۆشداری دا له‌و باره‌وه‌.

یاسر ئۆرنه‌ك كاتێك كه‌ له‌ زانكۆی چوكورۆڤا ده‌یخوێند به‌ هۆی چالاكییه‌ دیموكراتیكه‌كانیه‌وه‌ ده‌ستگیر و زیندانی كرابوو.

ئۆرنه‌ك دوای سێ مانگ مانه‌وه‌ی له‌ زیندان و دواتر به‌پێی چاودێری له‌ ده‌ره‌وه‌ ئازاد كرا. ببه‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌ بانگه‌شه‌ی ‌ئه‌ندامێتی له‌ رێكخراو‌ سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. ئۆرنه‌ك ساڵی ٢٠١٨ له‌ سویسرا مافی په‌نابه‌ری سیاسی وه‌رگرتبوو.

هـ . ب