لەناوچەیەکی ئەنقەرە هێرشکرایە سەر بینای دەم پارتی

لە ناوچەی کەچیئۆرەنی ئەنقەرە هێرشکرایە سەر بینای دەم پارتی.

لە ناوچەی کەچیئۆرەنی ئەنقەرە هێرش کرایە سەر بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی).

ئەندامانی دەم پارتی کە لە سەرلەبەیانیدا چوونە بیناکە، بینیان کە شوشەکانی بیناکە شکێندراون.

ئەندامانی پارتەکە رایانگەیاند کە هێرشەکە لەلایەن گێرەشێوێن و ئاژاوەگێڕەکانەوە ئەنجامدراوە.

هـ. ب