لێپرسینەوە دەربارەی ١٥ زیندانیکراو دەستی پێ کرد

لێپرسینەوە لە ١٥ زیندانیکراوی زیندانی ڕحا دەستی پێ کرد، کە لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی دەکەن.

لێپرسینەوە لە زیندانیان

دەربارەی عەبدولسەلام دەمیر، سەلام چیفتچی، شەڕڤان محەمەد، جومعە ئیبراهیم، محەمەد ئایدن، کەنعان دۆغان، سەردار ئاڵتاش، محەمەد هاشم ئارسەلان، عومەر ئارسەلان، فازڵ تۆکای، خەلیل ئیبراهیم، قەدری دەڤیر، عەبدوڵا باسیان، عوسمان ئارسەلان، عیسمەت بالی کە لە زیندانی جۆری T ی ژمارە ١ ی ڕحا زیندانیکراون، لەلایەن ئیدارەی زیندانەکەوە لێپرسینەوە دیسپلینی دەستی پێ کرد.

لێپرسینەوەکە ١٥ ی نیسان دەستی پێ کردووە، هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کراوەتە بیانووی لێپرسینەوەکە.