ماک چالاکی لە ئامەد ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند لە ناوچەی هەزرۆی ئامەد لە چالاکیەکی سابۆتاژیدا بۆڕی گواستنەوەی نەوتییان بە ئامانجگرت.

چالاکی سابۆتاژ

لە ڕاگەیاندراوەکەی جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک)دا هاتووە: "لە ڕۆژی ٣٠ی ئادار لە کاتژمێر ١٢:١٥ خولەک، لە ناوچەی ئینجەی هەزرۆی ئامەد بە چالاکیەکی سابۆتاژی بۆڕی نەوت گواستنەوەی دەوڵەتی تورکی فاشیستمان تەقاندەوە."

لە بەردەوامی ڕاگەیانداوەکەدا هاتووە: "بە گوێرەی زانیاری بڵاوکراوەی سەرچاوە هەرێمیەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، ڕێژەیەکی زۆری نەوت ڕژاوە لە ئەنجامی تەقاندنەوەکەدا. دواتر یەکینەکانمان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو گۆڕەپانی چالاکیەکەیان جێهێشتووە."

ماک ئاماژەی بەوەکردووە: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە بە تاڵانبردنی نەوتی باکوری کوردستان بەردەوامە و دواتر لە شەڕی دژ بە گەریلادا بەکاری دەهێنێت، بۆیە دەوڵەت ئاگادار دەکەینەوە ڕێگە بە تاڵانکارییەکان نادەین و لە چالاکیەکانمان بەردەوام دەبین."