ماک: دەبێت بە ڕاپەڕین وەڵامی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل بدەینەوە

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ئەوەیان دیاریکرد کە سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان قبوڵ ناکرێت و بانگەوازی ئەوەیکرد بە ڕاپەڕین وەڵامی ئەم ڕەوشە بدەینەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک)دا هاتووە، "ئیرادەی گەلمان لە هەڵبژاردنە خۆجییەکاندا پیرۆز دەکەین. لە هەڵبژاردنەکاندا وێڕای ئەوەی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەتی بەکارهێنا، بەڵام دەم پارتی توانی ٧٨ شارەوانی بەدەستبهێنێت. بەم هەڵبژاردنانە گەلی کوردستان ئیرادەی خۆی پیشاندا و پارادیمەکانی ڕێبەرمانی لە بەڕێوەبردنی گەلمدا بەدەستهێنا."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بە پاساوی پوچ، ئیرادەی گەلی وان دەستبەسەرکراوە. ئەم شتە قبوڵ ناکرێت."

لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەگەر گەلمان لە هەموو جێگایەک بە ڕاپەرین وەڵامی ئەم دۆخە نەداتەوە، کە هەوڵدەدرێت هەموو شارەوانیەکان کورد بەدەستیهێناوە دەستبەسەربکەن. لەبەر ئەمە پێویستە گەلمان لە هەموو جێگایەک ڕاپەرین بکات و بەرامبەر بە بڕیارداری فاشیستی دەستبەسەرگردا ڕاپەڕێت."