مانگرتنی زیندانیانی پاژک و پەکەکە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە

مانگرتنی زیندانیانی پاژک و پەکەکە، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لە ١٣٨ـەمین ڕۆژ، لە قۆناغی دووەمدا بەردەوامە.

مانگرتنی زیندانیانی پاژک و پەکەکە

زیندانیانی سیاسیی پاژک و پەکەکە، لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی "ئازادیی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد" دەستیان بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کردبوو، لە ڕۆژی ١٣٨ـەمیندا بەردەوامە.

مانگرتنەکە لە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ـەوە لەچوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی “ئازادیی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” کە لە ئاستی جیهاندا دەستی پێکردووە، لە قۆناغی دووەمدا بەردەوامە.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی ٤ـی نیسان، زیندانیانی سیاسیی دۆزی پەکەکە و پاژک ڕایانگەیاند، قۆناغی دووەمی چالاکییەکەیان دەستی پێکردووە و مانگرتن لە خواردن کۆتایی پێهاتووە و بایکۆتی پەیوەندیی تەلەفۆنیی و ئەنجامدانی دیدارەکانیان کردووە.