ماوەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان درێژکرایەوە

جارێکی دیکە ماوەی دەستگیرکردنی ٩ ڕۆژنامەنووس درێژکرایەوە.

دەست بەسەر کردنی ڕؤژنامەنووسانی ئازاد

لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان لە ئەستەنبوڵ، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا (م.ع.)، ئەسرا سولین داڵ. ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەی یەنی یاشام، ئەنەس سزگین و خەباتکارانی ڕۆژنامەی ئازاد، ساڵحا ئاراس، یەشیم عالیجی، بەستە ئارگات بالچی، شیرین ئەرمیش و ڕۆژنامەنووس ئەردۆغان ئاڵایموت دەستگیرکراون. هەروەها ئەحمەد ئاسلان پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا و دۆگان کایناک پەیامنێری پێشووی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا لە شاری ڕحا لە هێرشی سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان دەستگیرکران.

ئەمڕۆ بە بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسەکان ڕاگەیەندرا کە ماوەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسەکان بۆ ٢٤ کاتژمێری داهاتوو درێژکراوەتەوە.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراوەکاندا ئاشکرا بووه که هۆی کاری دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان، پەیڕەوکردنی بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی و ڕێپێوان و خەباتی ڕۆژنامەوانی بە بانگەشەی "پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخستنەوە" هەیە. بەتایبەتی پەیوەندی به ٢٢ی نیسان، ڕۆژی ڕۆژنامه نووسی کوردی، باس کراوە. کە گوایە ڕێنمایییان به ڕۆژنامه نووسانی دیگە داوە.