مۆتۆنائۆ مۆری، مامۆستای فه‌لسه‌فه له زانكۆی ناكازاكی ژاپۆن، له شاری هامبۆڕگی ئه‌ڵمانیا بووه میوانی تاتۆرت كوردستان كافێ، بۆ ئه‌وه‌ی باسی تێڕوانینی ژاپۆن له‌باره‌ی ژیانی جێگره‌وه له ڕۆژئاوا بكات. مۆری كۆنفیدرالیزمی دیموكراتیك له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی "ئایدیال" ده‌بێنێت و له‌و بڕوایه‌دایه یۆتۆپیای ڕۆژئاوا ده‌توانێت له ژاپۆنیش جێبه‌جێ بكرێت.
ده‌توانن سه‌ره‌تا خۆتان بناسێنن؟
ناوم مۆتۆنائۆ مۆری-یه. له زانكۆی ناكازاكی له به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مامۆستای فه‌لسه‌فه‌م. شاره‌زای بواری ئانارشیزمم.
ئێوه یه‌كه‌م جار چۆن له‌باره‌ی ڕۆژئاواوه زانیاریتان وەرگرت؟
ئه‌وانه‌ی بابه‌تی رۆژئاوایان پێناساندم، سێ ڕووداون. یه‌كه‌م هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ده‌یڤید گرایبه‌ره. له شاری له‌نده‌ن له كۆنفڕانسێكدا ناسیم. دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ سازكرد، پێی وتم: ئێستادا ڕۆژئاوا گرنگترین ناوه‌ندی سیاسییه له جیهاندا.
دووه‌م، كه له زانكۆی ناكازاكی ده‌ستم به‌كار كرد. زانیم كه‌سێك به‌ناوی عه‌بدولڕه‌حمان گوڵبه‌یاز، له زانكۆ وه‌ك مامۆستا كارد ده‌كات و كورده. پاشان په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ساز كرد و ئه‌ویش زۆر شتی بۆ باس كردم. ئه‌وه‌ش بۆ من بووه سه‌رچاوه‌یه‌كی پاڵنه‌ر.
سێیه‌میشیان، ڕاستی یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به بیانییه‌كانه له ژاپۆن، مامه‌ڵه‌ی ژاپۆن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران به‌تایبه‌تی په‌نابه‌رانی كورد. بۆیه زۆر تۆڕه بووم.
له چوارچێوه‌ی ئانارشیزم بیرم له‌و ڕاستیانه كرده‌وه. ئه‌وه‌ش وایكرد سه‌رنجم بچێته‌سه‌ر ڕۆژئاوا. بنیادنانی هه‌رێمێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌وجۆره له‌پشت ئه‌م بابه‌ته‌وه سه‌رنجی ڕاكێشام. هه‌روه‌ها فاكته‌رێكی دیكه‌ش هه‌بوو، دۆخی ژنان له رۆژئاوا. ژاپۆن له‌م بابه‌ته‌دا زۆر دواكه‌وتووه. ئه‌مانه ئه‌و بابه‌تانه بوون كه وایانكرد، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رۆژئاوا بكه‌م.
ئایا له ژاپۆن له‌باره‌ی ڕۆژئاوا یان شۆڕشی كوردستان زانیاری هه‌یه، یان له زانكۆكان زانیارییه‌كی تایبه‌ت له‌وباره‌وه ده‌خوێندرێت؟
ته‌نانه‌ت له زانكۆكانیش زانیاریی له‌باره‌ی ڕۆژئاواوه نییه، واته به‌گشتی ئاگاداری‌یان له‌وباره‌یه‌وه نییه.
ئایا هیچ بیرۆكه‌یه‌كتان هه‌یه، كه به چ شێوه‌یه‌ك پارادیگمای عه‌بدوڵا ئۆجالان له ژاپۆن بناسرێت؟
به‌ڕای من، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م پارادیگمایه له ژاپۆنیش بناسرێت و لێیتێبگه‌ن و بگاته مرۆڤه‌كان. وه‌ك ئانارشیستێك بیرۆكه‌ی كۆنفیدڕالیزم له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی ئایدیال ده‌بینم. پێش ناسینی پارادیگمای ئۆجالانیش له‌و بیركردنه‌وه‌یه نزیكبوومه‌وه. به‌تایبه‌تی له ڕێگه‌ی مورای بۆكچین و ئیكۆلۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژاپۆن وه‌ڵاتێكه كه تێیدا كاره‌ساتی سرۆشتی له‌وانه‌ش بوومه‌له‌رزه و تسونامی ڕووده‌دات، لێكۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندێشه و بیرۆكه‌یه كرد.
له چوارچێوه‌ی تیۆری بۆكچین، له ژاپۆن له‌م ڕوانگه‌وه بیرۆكه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوون. بابه‌ته‌كه ئه‌وه، كه چۆن دوای كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی سروشتی، به‌چ شێوه‌یه‌ك سه‌رله‌نوێ كۆمه‌ڵگا بنیادبنرێته‌وه. بیرۆكه‌یه‌كی به‌مجۆره كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌وتبوو، كه مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشت به شێوه‌یه‌كی واتادار بژین. به‌هۆی ئه‌و ڕوانگه و بوونی ئه‌و بیرۆكه‌یه مرۆڤ ده‌توانێت بیر له په‌یڕه‌وكردنی سیستمی ئۆجالان بۆ ژاپۆنیش بكاته‌وه. بۆیه ئه‌و پارادیگمایه ده‌توانێت له ژاپۆنیش بڵاوبكرێته‌وه و په‌ره‌ی پێبدرێت.
هه‌روه‌ها بۆ ژاپۆن من سه‌رنج بۆ ژنۆلۆژی ڕ‌اكێشا، كه زۆر گرنگه. هه‌م له‌ڕووی ئیكۆلۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌میش له‌ڕووی پێشكه‌وتنی مێژوویی ژنان له ژاپۆن. ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا ژنان له ژاپۆن تێیدان مه‌ترسیداره. به‌ڵام دۆخه‌كه هه‌میشه به‌مشێوه‌یه نه‌بووه. له سه‌رده‌می ئیدۆ (له ساڵانی نێوان ١٦٠٣ بۆ ١٨٦٨) كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌وجۆره هه‌بوو كه تێیدا ژنان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیان هه‌بوو. كلتووری دایكسالاری هه‌بوو. ژنان هه‌موو كات له‌ژێر گوشار و سته‌مكاریدا نه‌بوون. له ١٨٦٥ دوای هاتنی كلتووری ئه‌وروپی بۆ ژاپۆن، پیاوسالاری له وڵات جێگیر بوو و ئه‌وه‌ش وایكرد ڕۆڵی ژنان زۆر كه‌مبێته‌وه.
پێت وایه ئه‌و جۆره بیرۆكانه ده‌توانن له ژاپۆن بڵاوببنه‌وه و په‌ره‌یان پێبدرێت؟
كتێبه‌كه‌م به ناوی "ده‌ستپێكردنی ئانارشیزم" كه له‌ساڵی ٢٠١٧ بڵاوكرایه‌وه، زۆر باش فرۆشرا. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات، كه ئانارشیزم ده‌توانێت بگاته كۆمه‌ڵگه‌ی ژاپۆنیش.
جیاوازی نێوان گرایبه‌ر، بۆكچین و ئۆجالان له‌داوه، كه ئۆجالان پرسی ڕه‌گه‌زیی كۆمه‌ڵایه‌تی له پێشینه‌ی كاره‌كانیدایه. ده‌ڵێت: تا ئه‌و كاته‌ی ژن ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگا ئازاد نابێت.
ئێوه چۆن پرسی ڕه‌گه‌زی كۆمه‌ڵایه‌تی له كتێبه نوێكهتان هه‌ڵسه‌نگاندووه؟
كتێبه نوێكه له ڕوانگه‌ی تیۆری و كردارییه‌وه باس له توندوتیژی ده‌كات. له‌و كتێبه‌ی كه له‌باره‌ی ئانارشیزمه‌وه‌یه، بابه‌تی ڕه‌گه‌زی كۆمه‌ڵایه‌تی تێدا نه‌بوو، به‌ڵام له كتێبه نوێكه‌دا یه‌په‌ژه و ژنۆلۆژی زیاتر تیشكی ده‌خرێته‌سه‌ر.
ژ.ن