نا یاساییەکان وەڵام نادرێنەوە

پارێزەر رەزان ساریجا باسی لەوەکرد پەیوەست بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نە مافی نێونەتەوەی نە پەیمانە نێونەتەوەییەکان جێبەجێ دەکەن و وتی هیچ شتێکیش بەرامبەر تورکیا ناکرێت.

یەکێک لە پارێزەرانی نوسینگەیی یاسایی سەدە رەزان ساریجا لە بارەی گۆشەگیری سەختی ئیمراڵی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵوێستی دامەزراوە یاساییە نێونەتەوەییەکان و تێکۆشان لە ئاستی نێونەتەوەی لە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاندیکرد.

ساریجا باسی لەوەکرد گۆشەگیری نەبڕاوەی ئیمراڵی بە گوێرەی یاسایی ناوخۆی و پێوانە یاساییە نێوتەوەییەکان بەهیچ شێوەک ڕێگەپێدراو نیە و ئاماژەی بەوەدا ڕژێمی ئێستا لەسەر ئەشکەنجە و گۆشەگیری دامەزراوە و وتی: " ئەم ڕژێمە تێرنەبووە یان نەگەشتووە بە ئامانجی خۆی کە هەموو هەنگاوێک قورسترکراوەتەوە. بۆیە لە بری مسۆگەرکردنی مافەکانی مرۆڤ کە بە یاسا و پەیمانە نێونەتەوەییەکان دەستنیشانکراوە، لە قۆناغێکداین کە ماف و ئازادییەکان جێبەجێناکرێن."

دۆخێکی قبوڵ نەکراوە

ساریجا ئەوەی دەستنیشانکرد ئەوەندەی حوکمەکە لە لایەن دادگا سەربەخۆ و بێلایەنەکانەوە درابێت، هەرەوەها بارودۆخی زیندانی دەبێت بە گوێرەی حورمەتی مرۆڤایەتی و ماف بێت و وتی: "لە کاتێکدا رەوشی زیندانی لە دژی حورمەتی مرۆڤایەتی بێت و ئەشکەنجە جێبەجێ دەکرێت، ئەمە بەمانای ئەوەیە مافی پاراستن و ئازادی پێشێل دەکرێت. وەک دەزانن لە قۆناغەکانی سەرەتایی دادگایکرنەکەشدا مافی دادگایکردنێکی دادپەروەرانە جێبەجێنەکرا. گرتنی بەڕێز ئۆجالان ڕەوایەتی نیە. دۆخی سێ ساڵەی ئیمراڵی هێندە سەختە بە تەواوی هەموو ماتەوزەکانی پێشێلکردنی یاسایی تێدا بەکاردەهێنرێت. دۆخی زانیاری وەرنەگرتنی ماوەدرێژ وەک سیاسەتی سەرگومکردنی زۆرملێییە. لە ڕەوشێکی واداین کە جێگەی قبووڵکردن نیە. بە تەواوەتی سیستەمی ئیمراڵی پێشێلکردنی هەموو مافەکانە.

تورکیا بەپێی پەیمانەکان ناجوڵێتەوە

ساریجا ئەوەی دەستنیشانکرد پەیوەست بە عەبدوڵا ئۆجالان نە مافی نێونەتەوەی و نە پەیمانە نێونەتەوەییەکان جێبەجێ ناکرێت و وتی: " بەهەموو شێوەیەک زانیاری و داواکاریمان داوە بە سی پی تی، پەرلەمانی ئەوروپا و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا. لەم دوایەنەیشدا ڕژێمی ئیمراڵیمان خستە ڕۆژەڤی نەتەوەیە یەکگرتووەکانەوە هەموو ڕێوشوێنێکمان گرتەبەر بۆ کۆتایهێنێنان بە بارودۆخی ئیمراڵی و لە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەیەن. تورکیا بە گوێرەی پەیمانە نێونەتەوەییەکان ناجوڵێتەوە. دامەزراوەکانی ئەوروپاش بە گوێرەی بڕیارەکانیان ناجوڵێنەوە. نە تورکیا گوێ لە پێشنیارەکانی سی پی تی دەگرێت، نە سی پی تیش بڕیارەکانی خۆی جێبەجێ دەکات."

گرنگە کۆمەڵگا خاوەنداری لە تێکۆشانی زیندانیان بکات

ساریجا ئەوەی بیرهێنایەوە سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی و ڕەوشی عەبدوڵا ئۆجالان هەمووی لە ڕۆژەڤی زیندانەکاندایە، تێکۆشانی گەورەی ساڵی ٢٠١٩ هەڵگری ماتەوزەیەکی لەو جۆرەبوو، کە ببێتە هۆکاری گۆڕانکارییەکی جڤاکی و سیاسی، کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک درووستکرد. لە ئێستادا لە چواچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد'دا دوای مانگرتن لە خواردنی زیندانیان، چالاکی بایکۆتکردنی دادگا و چاوپێکەوتنی پارێزەر و بنەماڵەکان دەستیپێکردووە و وتی: "زیندانیان بەم شێوەیە ئەوە پیشان دەدەن کە ڕژێمی گۆشەگیری ئیمراڵی چەندە ئاوارتە و جیاوازە. بۆیە پێوستە تێبگەیەنرێت لەو بارودۆخەی کە عەبدوڵا ئۆجالانی تێدایە. ئەوەی کۆتایی بەم دۆخە توندوتیژییەی سیستەمی ئیمراڵی دەهێنیت چاوپێکەوتنە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا."