ناوه‌ندی پێنی كورد ١١ هه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ساز كرد
ناوه‌ندی پێنی كورد كۆنگره‌ی ١١ هه‌مینی خۆی به‌ست و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی هه‌ڵبژارد. ئانیسا جه‌عفه‌ریمێهر و عومه‌ر فیدان بوونه هاوسه‌رۆكی نوێی ناوه‌ندی پێنی كورد.
ناوه‌ندی پێنی كورد كۆنگره‌ی ١١ هه‌مینی خۆی به‌ست و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی هه‌ڵبژارد. ئانیسا جه‌عفه‌ریمێهر و عومه‌ر فیدان بوونه هاوسه‌رۆكی نوێی ناوه‌ندی پێنی كورد.
ناوه‌ندی پێنی كورد كۆنگره‌ی ١١ هه‌مینی رۆژی ٩ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ له شاری ئۆڵێنبورگی ئه‌ڵما به به‌شداری زیاتر له ٧٠ ئه‌نجام ئه‌نجامدا.
كۆنگره به دروشمی 'زمانی ئێمه هه‌بوونی ئێمه‌یه! ' سازكرا و له باره‌ی كاروچالاكی ناوه‌ندی پێنی كورد و تێكۆشانی رۆشنبیری كوردی گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگه‌ندان كرا.
له كۆنگرره‌كه‌دا سه‌ره‌تای سه‌رۆكی پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌ندامی پێنی كوردی بورهان سۆنمه‌ز، به‌رپرس و لێپرسراوانی زۆر دامه‌زراوه و ئینستیتیوتی كوردان له چوار پارچه‌ی جیهان، زۆر ناوه‌ندی پێنی دیكه و چه‌ندین كه‌سایه‌تی به نامه‌ی پیرۆزبایی پشتگیری خۆیان بۆ كۆنگره‌كه راگه‌یاند.
له كۆنگره‌كه‌دا دوای گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یڕه‌و، كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه له ٩ ئه‌ندامی سه‌ره‌كی ٦ یه‌ده‌گ پێكدێت به ده‌نگی ٦٧ ئه‌ندام هه‌ڵبژێردران.
هه‌روه‌ها له كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆكه‌كانی شانازی ناوه‌ندی پێنی كورد د. بێریڤان دۆسكی و د. زه‌رده‌شت حاجۆ به بۆنه‌ی ئه‌و خه‌باتانه‌ی تائێستا بۆ ناوه‌ندی پێنی كوردیان كردووه پیرۆزباییان لێكرا و خه‌ڵات كران.
دوای هه‌ڵبژاردن به هیوا و داواكاری به‌شداران كۆنگره‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه كۆتاییهات.
له هه‌مان رۆژدا له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوه‌ندی پێنی كورددا، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نوێ به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كانی ناوخۆیی، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندامانی دیوانی كۆنگره د. بێریڤان دۆسكی، عه‌بدوڵا حیجاب و كه‌مال سیدۆ سازكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاره‌كان دابه‌شكران و عومه‌ر فیددان و ئانیسا جه‌عفه‌ری مێهر وه‌ك هاوسه‌رۆكانی پێنی كورد هه‌ڵبژێردران. هه‌روه‌ها دڵشاد خۆشناو وه‌ك سكرتێری گشتی، ساڵحێ كه‌ڤربری و دیمه‌ن سۆهرابیش وه‌ك به‌رپرسی دارایی ده‌ستنیشان كران.
ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندی پێنی كورد كه له كۆنگره‌ی ١١ هه‌میندا هه‌ڵبژێردران به‌پێی ریزبه‌ندی ئه‌لفوبی به‌م جۆره‌ن:
ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی:
١.ئانیسا جه‌عفه‌ری مێهر
٢.دێرسیم ئۆرامار
٣.دڵشاد خۆشناو
٤.دڵشا یوسف
٥. مه‌سعود ئاقڵ
٦. عومه‌ر فیدان
٧. رۆزا مه‌تینا
٨. سالحێ كه‌ڤربری
٩. شنه فایه‌ق
ئه‌ندامانی یه‌ده‌گ:
١.دیمه‌ن سۆهرابی
٢. هه‌ڤاڵ دڵبهار
٣. میرهه‌م یگیت
٤. ره‌سوڵ گه‌ییك
٥. رۆنی ستێرك
٦.سوڵتان یارای
هـ. ب