ناڕەزایەتی لە فرانکفۆرت: لەپێناو وان ڕاپەڕن

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، زەوتکردنی ئیرادەی گەلی وان بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.

لەسەر بانگەوازی فیدراسیۆنی جڤاکە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) و تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) دژی زەوتکرنی شارەوانی شاری مەزنی وان، لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی ئەنجامدرا.

کوردستانیان ڕێپێوانیان ئەنجامدا و درووشمی "بژی بەرخۆدانی وان" و "کوردستان دەبێتە گۆڕی فاشیزم" و "تیرۆریست ئەردۆگان"یان بەرزکردەوە.

جەماوەر لە ڕاگەیاندراوەکەیان گوتیان: "ڕژێمی ئەردۆگان بەرگەی دەسکەوتی گەلی کوردی لە هەڵبژاردنە هەرێمییەکان نەگرت، پەنای بردە بەر ڕێبازە نایاساییەکان. زەوتکردنی ئیرادەی گەلی وان قبووڵ ناکرێت. دژی کارە دژە دیموکراتیکەکان و ستەمی فاشیستی، پشتیوانی گەلی وان دەکەین".