بە دیمەن

ناڕەزایەتییەکان دژی هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد بەردەوامە

لە شارەکانی ئەوروپا دژی هێرشەکانی سەر چاپەمەنی ئازاد چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا، بانگەواز لە بەلژیکا کرا بەگوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان مامەڵە بکات.

هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد

هێرشی دوێنێی پۆلیسی بەلژیکا بۆ سەر مەدیا خەبەر و تێرک تیڤی لە چەند شارێکی ئەوروپا شەرمەزارکرا.

بازل

لە شاری بازلی سویسرا لەبەردەم کونسوڵخانەی بەلژیکا چالاکییەک چالاکییەک ئەنجامدرا.

کوردستانیان لەسەر بانگەوازی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی باز کۆبوونەوە و تاجەگوڵینەی ڕەشیان لەبەردەم کونسوڵخانەکە دانا.

لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندرا دەوڵەتی تورک هێرشەکانی دژی کوردان بردۆتە قۆناغێکی نوێوە، ئەو هێزانەی دەیانەوێت دەنگی ناڕەزایەتی کپ بکەن هاوکات هێرشی کردە سەر چاپەمەنی ئازاد و لە تورکیاش ڕۆژنامەوانان دەستبەسەرکران، هێرشی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەگەڵ سەردانی ئەردۆگان بۆ باشووری کوردستان و عێراق پێکهات.

هەروەها دووپاتکرایەوە هەڵکوتانەسەر چاپەمەنی ئازاد هیچ بناغەیەکی یاسایی نییە، بانگەواز لە بەلژیکا کرا بەگوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان مامەڵە بکات.

شور

لە شاری شوری سویسرا جەماوەر ڕێپێوانیان ئەنجامدا، هاوسەرۆکی جەدەکەی شور کوریش دۆیماز قسەی کرد، پاشان ڕاگەیاندراوی جەدەکە-سە و یەژەکە-سە خوێنرایەوە.

دانهاگ

لە شاری دانهاگی سویسرا چالاکییەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا. بە پێشەنگایەتی دەم-نەد نزیکەی ٨٠ کەس بەشداری چالاکییەکە بوون. ڕایگەیاندرا، فشاری پۆلیسی بەلژیکا لە کارەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک کەمتر نیە، لە هەمان ڕۆژدا هێرش کراوەتە سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان. هەروەها بڵاوکراوە دەربارەی هێرشەکان دابەشکران.

ڕۆما

لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەپێشەنگایەتی کۆمیتەی کوردی ئارارات هەڵکوتانەسەر مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی شەرمەزارکرا.

جەماوەر لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا ڕاگەیاندراویان خوێندەوە، ڕاگەیاندرا سانسۆری فەرەنسا و بەلژیکا دژی چاپەمەنی کورد، دژی دیموکراسییە. جەختکرایەوە، ئەم  سانسۆرە لەسەر چاپەمەنی کورد واتای شاردنەوەی قڕکردنی کوردانە و مافی زانیاری کوردان دەستبەسەر دەکات، بەڵام هیچ کارێکی فاشیستی ناتوانیت دەنگی چاپەمەنی ئازاد کپ بکات.