ساڵڕۆژی په‌یماننامه‌ی لۆزان، كه له ڕۆژی ٢٤ی ته‌مووزی ١٩٢٣ واژۆكرا و كوردستان به‌فه‌رمی بۆ چوار پارچه دابه‌شكرا، نزیكه. به‌و هۆیه‌شه‌وه چالاكییه‌كانی كوردستانیان به‌رده‌وامن. له‌وباره‌شه‌وه نه‌وزاد كه‌ریم، ئه‌ندامی "كۆمیته‌ی دژ به په‌یماننامه‌ی لۆزان" و نوێنه‌ری یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان (یه‌نه‌كه) له سویسرا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) قسه‌ی كرد.
نه‌وزاد كه‌ریم، له سه‌ره‌تادا باسی گرنگی "كۆمیته‌ی دژ به په‌یماننامه‌ی لۆزان"ی كرد و وتی: ئه‌گه‌ر ١٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆمیته‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه دروست بكرایه و هه‌موو كورد تێیدا به‌شدار بوونایه، ئه‌وه‌نده جینۆساید و تواندنه‌وه‌ی كلتووری ئه‌نجام نه‌ده‌درا. وتیشی: ئێمه وه‌ك یه‌نه‌كه، وه‌كوو حزبێكی چه‌پی سۆسیال دیموكرات به‌شدارین و بۆچوونی ئێمه له‌و بابه‌ته‌دا ئاشكرایه و پێمان وایه هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان پێویستی به پارچه‌كانی تر هه‌یه و هه‌ر چوار پارچهكهش پێویستی هه‌بێت، ئێمه ئاماده‌ین هێز به‌و پارچه‌یه بده‌ین. هه‌ر بۆیه به‌شداری ئه‌و كۆمیتهیهمان كرد و ئاماده‌ین ئه‌رك و به‌رپرسیاری خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌نه‌كه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێویسته گه‌لی كورد دژی په‌یماننامه‌ی لۆزان چی بكات، وتی: له ڕووی یه‌كڕیزی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یه‌وه دره‌نگ كه‌وتووین، به‌ڵام گرنگه ئێستا كورد یه‌كبگرین و پێكه‌وه كۆببینه‌وه، ئه‌وه‌ی پێویسته گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و گه‌لێك كه دابه‌شكراوه بیكات، ئه‌وه‌یه كه په‌یمانی لۆزان پێچه‌وانه بكاته‌وه و له دژی ئه‌و په‌یمانه پارچه‌كانی كوردستان یه‌كبخه‌نه‌وه و پێكه‌وه‌یان ببه‌ستنه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، وه‌ك ده‌زانن ئێستا یه‌كخستنی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئاسان نییه، به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌ك هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان‌مان به‌یه‌كه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، له نێو یه‌ك پارچه‌شدا پێكه‌وه یهكناگرین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان پێویسته ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تا له ماڵی خۆمان و دواتر له گه‌ڕه‌ك، پاشان له‌و ناوچانه‌ی تێیدا ده‌ژین ده‌ستپێبكه‌ین و پێكه‌وه كار بكه‌ین و هاوكاری یه‌ك بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هێزمان بكه‌ینه یه‌ك، نه‌ك دژی یه‌ك به‌كاری بهێنین. ئه‌مه‌ش پێویستی به یه‌كێتی و یه‌كڕیزی هه‌یه.
نه‌وزاد كه‌ریم دووپاتیشیكرده‌وه: ئه‌وه‌ی ئێستا كورد ده‌توانێت بكات، یه‌كگرتن و یه‌كتر قبوڵكردنه، یه‌كگرتن و یه‌كتر قبووڵكردن دوو تایبه‌تمه‌ندیه زۆر گرنگن. ڕه‌نگه فكر و بۆچوونی ئێمه جیاواز بێت، به‌ڵام پێویسته بتوانین له‌سه‌ر پرسێكی هاوبه‌ش ڕێكبكه‌وین و گرنگ ئه‌وه‌یه بزانین چ خاڵێكی هاوبه‌شمان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێكه‌وه په‌ره‌ی پێبده‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه یه‌كبگرین. ئه‌مه‌ش ده‌توانێت بنه‌مای یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی پێكبهێنێت. هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی كوردی نییه له كوردستان یان هه‌ر شوێنێكی تر كه به ئاشكرا بڵێت: "من دژی كورد و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان‌م". هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ڵێن: "ئێمه بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد كار ده‌كه‌ین". ئه‌مه‌ش گرنگ و واتاداره.
وتیشی: ئێمه بۆ یه‌كگرن و ئازادی كوردستان و پێكه‌وه ژیان كار ده‌كه‌ین و پێویسته ئه‌مه‌ش بكه‌ینه پێوه‌رێك بۆ خۆمان و له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه هاوبه‌شانه ڕێكبكه‌وین و له‌ده‌وری كۆببینه‌وه و یه‌كگرتوویه‌كی له‌و شێوه‌یه دروستبكه‌ین، كه بتوانین یه‌كتر قبوڵبكه‌ین و به‌ره‌و پێشه‌وه بچین، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و هه‌وڵه زۆر كه‌مه.
نه‌وزاد كه‌ریم هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان حزب و لایه‌نه‌كان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و لایه‌نه‌كانی دیكه قبوڵ ناكه‌ن. ئه‌مه‌ش شتێكی باش نییه. له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئێمه كێشه‌مان هه‌یه، له باكوور، له باشوور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، هه‌ر لایه‌نێك كه‌مێك به‌هێزتر بێت، حزبه‌كانی تر قبوڵ ناكات. له‌كاتێكدا پێویسته حزبه گه‌وره‌كان حزبه بچوكه‌كان كۆبكه‌نه‌وه و قبوڵیان بكه‌ن و له‌یه‌كیان نزیك بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مكاره بكه‌ن، ئه‌وكات بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌نێن و هێزێكی به‌هێز دروست ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری یه‌نه‌كه له سویسرا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له ١٠٠ ساڵی ڕابردوو و پێشتریش ئێمه فێری ئه‌وه نه‌بووین تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه پشتگیری یه‌ك نه‌كه‌ین ناتوانین پێشبكه‌وین. نه‌وزاد كه‌ریم وه‌ك نموونه‌ش ئاماژه‌ی به یه‌كێتی ناوخۆیی وڵاتی سویسرا كرد و وتی: هه‌رچه‌نده سویسرا وڵاتێكی بچوكه و چوار زمانی فه‌رمی و ٢٦ كانتۆنی هه‌یه، به‌ڵام یه‌كگرتووی ئه‌و كانتۆنانه سویسرای زۆر به‌هێز كردووه. ئه‌وان له‌سه‌ر خاڵی هاوبه‌ش یه‌كیان گرتووه. سویسرا وڵاتێكه كه زیاتر له ٢٥٠ ساڵه شه‌ڕی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه وڵاتێكی پێشكه‌وتووه. ئه‌وان له وڵاتێكی وه‌ها بچوكدا و به ٢٦ كانتۆنهوه توانیویانه به بێ هیچ كێشه‌یه‌ك پێكه‌وه بژین، ئه‌ی بۆ ئێمه ناتوانین له‌و وڵاته گه‌وره‌یه‌یی كه هه‌مانه و زۆر له ئا‌ڵمانیا گه‌وره‌تره پێكه‌وه بژین و یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین.
نه‌وزاد كه‌ریم جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێستا یه‌كێتی هه‌ر چوار پارچه‌ی كورستان زۆر پێویسته. به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی كورد ئه‌وه‌یه كه پێكه‌وه كۆنابنه‌وه و یه‌كناگرن. به‌داخه‌وه كورد تا ئێستاش شه‌ڕ دژی یه‌كتر ده‌كات. له ئێستادا ئه‌گه‌ر له دژی یه‌كتر شه‌ڕیش نه‌كه‌ن ئه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه. نابێت له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران یه‌كبگرین و دژی حزبێكی كوردی و ڕێكخراوه‌كانی له پارچه‌یه‌كی تر شه‌ڕ بكه‌ین. له‌م باردوخهدا ئه‌و ده‌رفه‌ته نابینم كه هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێكه‌وه یه‌ك حزبیان هه‌بێت و ناتوانن شه‌ڕی هه‌رچوار ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێت له مێشكی هه‌ر تاكێكی كورددا هه‌بێت، كاتێك له پارچه‌یه‌كی كوردستان داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن ئه‌بێت له پارچه‌كانی دیكه پاڵپشتی بكه‌ن.
له كۆتایی قسه‌كانیدا نه‌وازد كه‌ریم سه‌رنجی بۆ ئه‌و كۆنفرانسه ڕ‌اكێشا كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا له شاری لۆزان به‌ڕێوه‌بچێت و وتی: پێویسته حزب، لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه بكه‌ن و به تێگه‌یشتنێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئاماده‌ی ئه‌و كۆنفرانسه ببن. چونكه به‌شداربوونمان به واتای یه‌كگرتنمان دێت. نه‌ته‌نیا كورد، له‌و جوگرافیایه‌دا گه‌لانی دیگه‌ش ده‌ژین. هه‌ر بۆیه پێویسته كه‌سانی دیكه‌ش جگه له كورد به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بكه‌ن.
ژ.ن