پارێزەرانی نووسینگەی یاسا سەدە و پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نەورۆز ئویسال سەبارەت بە ئاستی یاسایی ئاستەنگەکانی بەردەم چاوپێکەوتنەکان، سزای دیسپلینی، مافی ئومێد، ڕۆڵی سی پی تی و چاوپێکەوتنەکانی لە ئیمراڵی و رێکخراوەکانی مرۆڤ لەسەر گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.
لە ساڵی ٢٠١١ەوە ئێوە چەند داوای چاوپێکەتنتان بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردووە. پێشتر بانگەشەکانی 'تێکچوونی کەشتی' و 'کەش و هەوای خراپ' دەکرا بە بیانوو بۆ رێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان، بەڵام ئێستا بۆ هیچ وەڵامێکی داواکان نادنەوە؟ ئێوە ئەم دۆخە چۆن هەڵدەسەنگێنن، لایەنی یاسایی ئەمە چییە؟
بەپێی یاسای تورکیا، دەکرێت لە ماوەی ٥ ڕۆژی هەفتەدا لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٧:٠٠ چاوپێکەوتن لەگەڵ زیندانیان ئەنجام بدرێت. لەساڵی ١٩٩٩ و لەو رۆژەوە بەڕێز ئۆجالان دەستگیرکرا و هێنرا بۆ ئیمراڵی، چاوپێکەوتنی پارێزەران بەپێی یاسا ئەنجام نەدراوە و رێگری و ئاستەنگی بۆ دروستکراوە. دوای دادگاییکردن و بەهۆی دۆخی دوورگەی ئیمرالییەوە، دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی جیاواز لە بابەتەکە نزیک بوویەوە و چاوپێکەوتنیی پارێزەرانیان کرد بە هەفتەیەک جارێک و کاتژمێرێشیان بۆ چاوپێکەوتنەکە دیاری کرد. لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و سی پی تی-یەوە ڕێگرییەکانی پێشوو لە بەردەم داواکاریەکانمان بە رێگرییەکی نایاسایی دەستنیشانکرد و ئەوە بەپێی یاساکانی تورکیا و یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە. داوایان لە تورکیا کرد گۆڕانکاری ئەنجام بدات، بەڵام تورکیا ئەمەی قبوڵ نەکرد. ئەمڕۆش ئەو چاوپێکەوتنانە، کە دەبێت ئەنجام بدرێت، ئەنجام نادرێن و بەم شێوەیە ساڵەهای ساڵە ئەم چاوپێکەوتنانە ڕاگیراون، کە لەم ساڵانەی دواییدا قەدەغەشیان کردووە.
پێشتر چاوپێکەوتنکان بە پاساوی "کەشتی خراپە" و "کەش و هەوا باش نییە" قەدەغە دەکران. لە دوای هەوڵی کودەتاکەی تورکیا، ئەمجارە دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان بە پاساوی باری نائاسایی قەدەغەکرا. ئەو کاتەش لە ڕووی یاساییەوە سەردانمانکرد و پێمان وتن، کە بەوشێوەیە نابێت، دوای ئەوە دەوڵەت گۆڕانکارییەکی کرد، دوای ٦ مانگ پارێزەرەکان چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا. دوای ئەوەی باری نائاسایی کۆتایی هات، دادگای سزاکانی بورسا بڕیاریدا چاوپێکەوتنی پارێزەران قەدەغە بکات. بەپێی یاسای تورکیا ئەگەر چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران ئەنجام نەدرێت، دەبێت چاوپێکەوتنیە بەپێی ئاسایشی کۆمەڵگاو زیندان ئەنجام بدرێت، زیندان سکاڵای نەبێت ئەوا دادگا تەنیا دەتوانێت چاوپێکەوتنی یەکێک لە پارێزەران قەدەغە بکات، بەڵام لە ئیمراڵی بەڕێز ئۆجالان و زیندانییەکانی دیکە نەک هەر لە چاوپێکەوتنکان قەدەغەکراون، بەڵکو ئەو مافەیان بە تەواوی لێ زەتکردوون و دەڵێت: 'من مافی چاوپێکەوتنەکانی پارێزەر ناهێڵم' و ئەوەی کردووە بە بڕیار.
ئەمڕۆ بەپێی یاسای تورکیا هیچ دەرفەتێک بۆ نەهێشتنی ئەو مافە نییە. لە ئاستی نێونەتەوەیشیدا بۆ کاتژمێکیش مافی چاوپێکەوتن قەدەغە ناکرێت. لە ساڵی ٢٠١١ تا ئەمڕۆ توانیومانە ٥ جار چاوپێکەوتن ئەنجام بدەین و لە ساڵی ٢٠١٩دا توانیمان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. لەدوای نەمانی باری ئاسایی لە ئەیلولی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا داواکارییەکەمان وەڵامیان نەدراوەتەوە. لەبەر ئەو حاڵەتەشدا ئێمە داوای نوێ دەکەین و دواتر بەوە دەزانین، کە بڕیاری نوێ لە دژی پارێزەران دراوە. لەهەفتەیەکدا دووجار داواکاری بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن پێشکەش دەکەین، داواکاری یەکەم لەو رۆژە دیارکراودا پێشکەش دەکەین و داواکاری دووەمیش بەپێی ئەوەی ئەو ڕۆژە چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت یان نا، پێشکەش دەکەین. لە ساڵی ٢٠٢١وە تا ئیستا هەموو هەفتەیەک دووجار داوای چاوپێکەوتنمان پێشکەشکردووە، واتە لە ساڵی ٢٠٢١ تا ئەم مانگە ٨٧ جار داوای چاوپێکەوتنمان پێشکەشکردووە.
دوای ماوەیەکی زۆر و بەهۆی هەڵکشانی نیگەرانییەکان، دواینجار ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برای لە رێگەی تەلەفونەوە چاوپێکەوتنیەکی ئەنجامدا، بەڵام ئەو پەیوەندییە لە نیوەیدا پچڕێنرابوو. ئۆجالان وتبووی، "بۆ هاتویت بۆ پەیوەندی و چاوپێکەوتن"، ئیوە وەک پارێزەر چۆن هەڵدەسەنگاندن بۆ ئەو پەیامە دەکەن؟ ئەو وتەیە مانای چییە؟ ئایا ئەمە پەیامێک بوو بۆ دەوڵەت یان نا؟
زۆر کەس بەڕێز ئۆجالان بە ڕێبەری خۆیان دەزانن. ئەمڕۆ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دەناسرێت و ناوبانگی هەیە و بە هیوایەک دەزنرێت. بەڕێز ئۆجالان وەک سەرچاوە و ڕیبەری ئەم ئایدیۆلۆژیا و ژیانە نوێیە سەیر دەکرێت. بەهۆی ئەو دۆخەوە بەڕێز ئۆجالانەوە لەسەر ئاستی یاسایی لە سیستمی ئیمراڵی دا گۆشەگیرکراوە و دابڕێنراوە و ئێمە ئەوە بە ئەشکەنجە پێناسە دەکەین. ئامانجیان لە ڕووی سیاسییەوە بۆ ئەوەیە، کە ئیرادەی بەڕێز ئۆجالان و ورەی گەل بشکێنن. لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەوە بگرە بۆ پارێزەران و هەروەها وەسی و پەیوەندی بە درەوە مافێکی ڕەوایە، ڕێگریکردن لەو مافانە دۆخێکی سیاسییە. ئێمە دەزانین کە چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، بەڕێز ئۆجالان بەردەوام و هەمیشە پەیامی خۆی هەیە بۆ چارەسەری، بۆ گەلی کورد، بۆ ڕێکخستنە کوردییەکان و لەسەر دۆخی گونجاو چی پێویست بێت پەیامی دەبێت. ئەو باس لە بیر و ڕامانەکانی خۆی دەکات. بۆیە چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەو مانایەشیان هەیە.
لەم دواییانەدا مافی پەیوەندیکردن لە رێگەی تەلەفونەوە بەکارهێنرابوو، ئێمە لەو کاتەدا زانیاریمان لە بەڕێز ئۆجالانەوە پێگەیشت. هۆکاری بەکارهێنانی ئەم مافە بۆ ئەوە بوو، کە ماوەی ٢٤ ساڵ بوو مافی بەکارهێنانی تەلەفون و پەیوەندیی تەلەفونیی لێ زەوتکرابوو، ئەوەش تەنها لە ساڵانی ٢٠٢٠-٢٠٢١ رێگا درا بەکار بهێنرێت. پەیوەندییە تەلەفونییەکە له ڕحا له ژێر چاودێریی داواکاری گشتی دا ئەنجامدرابوو. بەکارهێنانی ئەو مافە بەهۆی ئەو دەنگۆیانەوە بوون، کە لەسەر ژیانی بەڕێز ئۆجالان بڵاوبووبوونەوە. تاوەکو دەچوو کاردانەوەکان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن زیاتر دەبوون، دەوڵەتی تورک لەژێر گوشاردا ئەو مافەی بەکارهێنا. بەڕێز ئۆجالان لەسەر ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە، کە ئەنجامدرابوو، هەڵوێستی خۆی بەرامبەر دەوڵەت و ئەو ڕەفتار و نزیکایەتییە نیشاندا، کە تەنها ئامانجی ئەو پەیوەندییە ئەوە بوو، کە نیشانی بدات دەژی، چونکا مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەى هەیە، ڕۆڵی سیاسی هەیە، مافی خۆی وەک کەسێکی زیندانیکراو هەیە، بۆیە تاوەکو چاوپێکەوتنی ئاسایی و رێکوپێک ئەنجام نەدرێن ئەو جۆرە پەیوەندییانە وەڵامدەرەوە نابن، لەبەر ئەوەش هەڵوێستی بەرامبەر دەوڵەت و ئەو نزیکبوونەوەیەی بەرامبەری ئەنجامدرا نیشاندا.
هەروەها زیندانیان وەیسی ئاکتاش و عومەر خەیری کۆنار لە دژی قورسکردنی گۆشەگیری مافی بەکارهێنانی پەیوەندیی تەلەفونییان بەکار نەهێنا و ئیدانەیانکرد. بەڕێز ئۆجالان پەیام و کاردانەوەی خۆی نیشاندا، ئەمە شتێکی مەترسیدارە، بۆچی چاوپێکەوتن لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە قبوڵ دەکەن، من ئەم ڕەفتار و هەڵسوکەوتە بە هەڵە دەزانم و ئەمەش یاسایی و سیاسییە. بنەماڵەکە بەردەنگی ئەمە نییە. من دەمەوێت لەگەڵ پارێزەرەکان کۆببمەوە. ئەم پەیامە تەنیا بۆ دەوڵەت نەبوو، بەڵکو بۆ ڕای گشتی، پارێزەران و بنەماڵەش بوو. هاوکات کاتێک ئەو هەڵسوکەوتە بەرامبەر بە بەڕێز ئۆجالان کرا، ئیدی هەموو کەس بەشی خۆی لەو پەیامەی بەرێز ئۆجالان تێدەگات.
بۆ سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوەی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەوڵێک هەیە بۆ کارکردن بە "مافی ئومێد". لەلایەکی ترەوە دەبینین، دەوڵەتی تورک یەک لەسەر یەک 'سزای دیسیپلین' لە دژی ئۆجالان بەکار دەهێنێت. ئەم سزایە لەم دۆخەدا مانای چی دەدات؟ ئەمە لایەنی یاسایی چییە؟
بەهۆی سزای دیسیپلینییەوە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان و زیندانیانی دیکە ناکرێت. بەپێی یاسای تورکیا" سزای دیسیپلین" بۆ پارێزەران نابێتە رێگر بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن. هەر ٣ مانگ جارێک 'سزای دیسیپلین' تازە دەکەنەوە بۆ ئەوەی بنەماڵە نەتوانێت چاوپێکەوتن ئەنجام بدات و پارێزەرەکانیش بە ناوی 'سزای دیسیپلین'ەوە ٦ مانگ ٦ مانگ رێگرییان لێدەکرێت. هەر چۆن پاساوی 'کەشتی خراپە، کەش و هەوا خراپە'یان بۆ رێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان دەهێنایەوە ئەمڕۆش 'سزای دیسیپلین' دەکەنە پاساو بۆ رێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان، بەڵام هیچ یەک لەو پاساو و رێگرییانە یاسایی نین، چونکا تۆ ناتوانێت کەسێک لەسەر یەک هەموو سێ مانگ جارێک 'سزای دیسیپلینی' لە دژی تازە بکەیتەوە و ئەوە ٤ ساڵ تێپەڕی، کە بەردەوام ئەوە نوێ دەکەنەوە. ئەمە نە بەپێی یاسای تورکیایە و نە بەپێی پەیماننامەکانی مافی مرۆڤە و نەپێی یاساکانی زیندانە، بۆیە نابێت ئەمە بکرێت. سەرنجڕاکێشترین شت سەبارەت بە 'سزای دیسیپلین' ئەوەیە، کە ئێمەی پارێزەران ناتوانین دەستمان بە دۆسیە و فایلەکانی بەڕێز ئۆجالان و سێ زیندانییەکەی دیکە ڕابگات.
بۆ پارێزەران کێشەی ئەمنی دەکەنە پاساو و ئەوەیان نیشان دەدەن، ئەوان دەڵێن، پارێزەران فایلەکان دۆسیەکان وەردەگرن و بۆ ڕای گشتیی بڵاو دەکەنەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی گرژی و ئاڵۆزی، بەڵام بەپێی یاساکانی تورکیا پێویستە ئەو پارێزەرانە، ئەم دۆخە و ئەم دۆسیەیە چاودێری دەکەن بتوانن پارێزگاری لە موەکیلەکانیان بکەن، بۆ ئەوەش دەبێت بزانن بۆچی بە 'سزای دیسیپلین' سزا دراون و دەبێت لەو بابەتە ئاگادار بن، بەڵام پارێزەرەکانمان ناتوانن دەستیان بەو دۆسیە و فایلانە ڕابگات. ئەو دۆسیە و فایلە لە ئێمە دەشاردرێنەوە. لە هەمان کاتدا وەڵامی داواکانمان بۆ چاوپێکەوتن نادەنەوە. ئێمە لەسەر ئەو دۆخە دەڵێین، ئەگەر سزای دیسیپلین هەبێت دەبێت ئاگادار بکرێینەوە و دۆسیەکە لەگەڵ ئێمە هاوبەشیی پێ بکرێت، بەڵام ئەمە ناکەن. ئەوان ئەمە لە ئێمە دەشارنەوە. ئێمە پێشتر و لە ساڵی ٢٠١١ لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سکاڵامان لە دژی ئەوە تۆمار کردبوو، لەسەر ئەو سکاڵایە دەوڵەتی تورک پارێزگارینامەى خۆی نارد، ئەو کاتە بۆمان دەرکەوت، بۆچی بەڕێز ئوجالان بە "سزای دیسیپلین" سزا دەدرێت.
لە ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ بەڕێز ئۆجالان و سێ زیندانیەکەی دیکە پێکەوە دەڕۆنە حەوشەی زیندانەکە و مافی وەرزشکردن بەکار دەهێنن و دەست بە یاری بالە (ڤۆلەیبوڵ) دەکەن. ئەوان پێش ئەوەی ماوەی یەک کاتژمێرەکەیان تەواو ببێت بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک پێکەوە گفتوگۆ و پیاسە دەکەن. بەهۆی ئەوەی مافی وەرزشیان بەکارنەهێناوە و پێکەوە گفتوگۆیان کردووە، ئەو 'سزای دیسیپلین'یان بەسەردا سەپاندوون. ئەو سزایە هیچ هۆکار و پاساوێکی یاسایی نییە و لە ژیانیشدا هیچ هۆکار و پاساوێکی نییە. ئەوە وەک هۆکار و پاساو نیشان نادرێت. بەو هۆکار و پاساوانە ماوەیەکی زۆرە 'سزای دیسیپلین'یان بەسەردا سەپێنراوە. هیچ چاوپێکەوتنێک نییە، پارێزەرەکان ناتوانن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، ناتوانن هیچ زانیاریەکیان لەبارەیانەوە دەست بکەوێت، ئێمە دەبینین، کە 'سزای دیسیپلین' دەسەپێنرێت. بەڕادەیەک پەیوەندی پچڕێنراوە، کە لە ڕووی یاساییەوە مافەکان زەوتکراون، 'سزای دیسیپلین' دەسەپێنرێت. ئەمە ڕێبازێکی هەڕەمەکی و میزاجییە. سزای دیسیپلین بۆ چاوپێکەوتنی بنەماڵەەکان بوونەتە رێگر و لەمپەر، لەسەر ئەوەش ێمە لە ڕووی یاسای و مافەکانەوە سەدان داواکاریمان بۆ چاوپیکەوتن کردووە و ئێمە راپۆرتەکانمان لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە. ئێمە لەسەر سەردانەکان و داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن و هەروەها لەسەر 'سزای دیسیپلین' بە بەردەوامی ڕاپۆرت ئامادە دەکەین و بۆ سی پی تیی دەنێرین و ئاگاداریان دەکەینەوە.
دەوڵەتی تورک لە گرتنەبەری ئەم ڕەفتار و شێوازە نایاساییە هەنگاوێکی بۆ دواوە نەناوە. سی پی تی لە مانگی ئایاری ٢٠١٩دا و کاتێک سەردانی ئیمراڵیی کرد 'سزای دیسیپلین' سەپێنرابوو. لەبەر ئەوەش لەڕاپۆرتەکەی مانگی ئابی ٢٠٢٠دا بڵاوکردەوە و وتبووی، ئێوە ناتوانن لەبەر ئەوەی شتێک لەو زینەدا ڕوودەدات سزای دیسیپلین بسەپێنن، بۆ ماوەیەکی زۆر ڕێگری لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکان بکەن. پێویستە هەڵوێستی تورکیا بگۆڕدرێت، چونکا ئەو هۆکارانەی سزای دیسیپلینی بۆ دەکراوە، هیچ هۆکارێک نین و تەنها بۆ فێڵ و فریودانە و جدی نییە. ئێمە دەبینین دوای ئەو ڕاپۆرتە و لەم دواییانەدا لە ساڵی ٢٠٢٢دا جارێکی تر 'سزای دیسیپلین' سەپێندرایەوە و بەوەش و بەمشێوەیە وەڵامی سی پی تی-یان دایەوە.
لە بابەتی بەدواداچوونی 'مافی ئومێد' دا ئەنجومەنی ئەوروپا و بە تایبەتی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و سی پی تی چ بەرپرسیارێتییەکیان هەیە؟ چونکە لەناو جەماوەر و ڕای گشتی دا نیگەرانی هەیە و هەمیشە دەوترێت، کە سیستمی ئیمرالی بە ئاگاداری و مۆڵەتی ئەو هێزانە دامەزراوە. هەروەها گومان لەسەر ڕۆڵی ئەو دامەزراوە ئەوروپیانە لە سەپاندنی 'سزای دیسیپلین' دا هەیە؟
مافی ئومێدی ٨ ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ئەوەیە، کە بەپێی یاسای تورکیا گۆڕانکاری ئەنجام بدرێت. ئەوانەی چاودێریی ئەوە بکەن و ئەو گۆڕانکارییە ئەنجام بدەن کۆمیتەی وەزیرانی سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپایە. لەگەڵ کۆمیتەکە کۆدەبنەوە و زانیاری هاوبەشی پێدەکەن، کە دەبێت ئەمە بگۆڕدرێت. دەوڵەتی تورک لە ناو خۆیدا کار لەسەر ئەو گۆڕانکارییە ناکات، کۆمیتەی وەزیرانیش گوشارێکی زۆر جدیی نەخستووەتە سەر تورکیا تاوەکو تورکیا هەنگاوێک بۆ ئەوە بنێت. ئەوەتا لە ماوەی ٨ ساڵ دا تەنها یەکجار وەک بەرنامە و رۆژەڤ لە کۆبوونەوەی خۆیاندا باسیان کردووە، لەو کۆبونەوەیە و دوای ئەوە کۆبوونەوەیە تورکیا بۆ ماوەیەکی زۆرە وەڵامی کۆمیتەکەی نەدەدایەوە، بەڵام لەم دواییانەدا پلانی چالاکیی سەرلەنوێ بڵاوکردەوە. بە شێوەیەکی سەرەکی لە ساڵی ٢٠١٥، ٢٠٢١، ٢٠٢٢، ئەمە دەبێتە سێیەم پلان بۆ کۆمیتە، کە چۆن دەتوانێت گۆڕانکاری لە یاسادا بکات، بەڵام لەم پلانەدا هیچ کارێک و چالاکییەک نەکراوە و تەنیا زانیاری بە کۆمیتەکە دراوە.
پێویستە ئەمڕۆ کۆمیتە لە بەرامبەر ئەم ڕێباز و ڕەفتارەی دەوڵەتی تورک دەست بە هەوڵێک بکات، کە ئەنجامی لێ وەربگرێت. جگە لە ئێمە ڕێکخراوە یاساییەکان و رێکخراوەکانی بورای مافەکانی مرۆڤ، کە لە تورکیا کار دەکەن بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە دەکەن. داواکارییەکانیان لەگەڵ کۆمیتەکەدا هاوبەشی پێدەکەن و پێیان دەدەن. لەسەر ئاستی نێونەتەوەیش ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر مافی ئومێد، زیندانیی هەتاهەتایی قورسکراو لە تورکیا، کار بۆ گۆڕینی دەکەن و بۆ ئەوەش کار بۆ ئاگاداربوون دەکەن. بۆ ئەو گۆڕانکارییە، کە چاوەڕێ دەکرێت و دەخوازرێت کۆمیتە ئەنجامی بدات لە ڕووی یاساییەوە هیچ رێگری و لەمپەرێکیان لە بەردەمدا نییە و دەتوانن لە ماوەیەکی کەم دا گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی گۆڕانکاری ئەنجام بدات.
یان بەفەرمی چەند بڕیارێک لەسەر دەوڵەتی تورکیا دەربکەن. دەبێت کۆمیتەکە جێبەجێ نەکردنی ئەو بڕیارە لە میدیای نێونەتەوەیدا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات. کۆمیتەکە زۆر کار لەسەر گۆشەگیری ناکات و ڕاشیدەگەیەنێت، کە سی پی تی لەو بابەتە بەرپرسیارە. لەڕووی سیاسییەوە هیچ گۆڕانکارییەک لەدۆخی بەڕێز ئۆجالاندا ناکرێت و گۆشەگیری بەردەوام دەبێت و تورکیاش بە دژواری درێژە بە جەنگ لە کوردستان دەدات. بۆ ئەوەی کۆمیتەکە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات هەم لە تورکیا و هەم لەگۆڕەپانی نێونەتەوەیدا، بە دڵنیایەوە کارەکانمان لەگەڵ دەزگاکان و رێکخراوەکان و دامەزراوەکان و کەسایەتییەکان و پارێزەران بەردەوام دەبێت.
کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) جگە لەوەی، کە وتیان، 'ئێمە چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئەوانەی ئیمراڵی کرد' هیچ شتێکی تریان نەوت، کەواتە بۆچی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی؟ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەوێ چیان کرد؟ لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە لە بارەی چییەوە قسەیان کرد؟ ئەم پرسیارە و چەندین پرسیاری دیکە چاوەڕێی وەڵام دانەوەن. هەروەها ڕاشیانگەیاند، راپۆرتێک پێشکەشی تورکیا دەکەن و لە دوای ڕەزامەندیی تورکیا بڵاوی دەکەنەوە، ئەگەر تورکیا نەیەوێت ڕاپۆرتەکە بڵاو بکەنەوە، بڵاوی ناکەنەوە. لێرەدا پرسیارێک بە پرسیارەکەى سەرەوە زیاد دەکەم. چی بووە هۆی ئەوەی، کە سی پی تی لەم کاتەدا سەردانی ئیمرالی بکات؟ ئایا هیچ گوشارێکیان لەسەر هەبوو، یان سەردانەکەیان کارێکی ڕۆتینی بوو؟
٢٤ ساڵە ئیمراڵی بە قۆناغی مەترسیداردا تێدەپەڕێت و لەم ساڵانەی دواییدا مەترسییەکە زۆر زیادی کردووە، لە جێبەجێنەکردنی یاساوە تا پێشێلکارکردنی مافەکان و کردەوەکانی بەدەر لە مافی مرۆڤایەتی زیادیان کردووە، لەو ڕۆژەوەی مافی پەیوەندییەکە تەلەفونییەکە پچڕا تاوەکو ئێستا هیچ پەیوەندیەک بە ئیمرالییەوە نەکراوە. هەموو پەیوەندییەکان پچڕێنراون. لەسەر ئەوە ئێمە دەیان جار سەردانمان کرد و داوای چاوپێکەوتنمان کرد و ڕامانگەیاندووە، ئێوە بەرپرسیارێتیتان هەیە و ئێوە دەبێت ئەو دۆخە بگۆڕن. ئێمە ڕامانگەیاند، هیچ هەواڵ و زانیارییەکمان لەسەر نییە و مانەوەی لە ئیمرالی و مافی بەڕێز ئۆجالان و هەر سێ زیندانییەکەی دیکە زەوتکراوە. دەبێت ئێوە کارێک بکەن، کە ئێمەی پارێزەران و بنەماڵەکان ئەو مافانە بە کار بهێنین. ئێوە دیسانەوە بڕۆنەوە و بە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی خۆتان هەستن. ئەوە ١٩ مانگ تێپەڕی. سی پی تی بۆ ماوەیەکی زۆرە لە ئاست داواکارییەکانمان بێدەنگ بوو، لەم دواییانەدا ئێمە لە رێگەی گشتییەوە زانیمان، کە لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا سەردانی ناوەندەکانی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا و سەردانی ئیمراڵییان کردووە.
نەمانتوانی لەو شتانە زیاتر زانیاری بە دەست بهێنین، کە لە میدیاکان دا بڵاوکرانەوە. ئێمە دەزانین شاندێکی سیاسی بە جیا لەگەڵیان کۆبوونەتەوە. هیچ زانیارییەکیان لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئۆجالان و سێ زیندانییەکەی دیکەوە نیەی، کە مافەکانیان لە چ ئاستێکدایە، بە هیچ شێوەیەک زانیاریی بڵاونەکردەوە. بۆ ئەوەی زانیاری بەدەست بهێنرێت، دەبێت ڕاپۆرتەکەیان بلاو بکرێتەوە. بەپێی پرەنسیپەکان ناتوانن ئەم ڕاپۆرتەکەیان بڵاوبکەنەوە تا ئەو کاتەی دەوڵەتی تورک ڕێگەیان پێنەدات. بەپێی ئەو پەیڕەو و بەرنامەیە، کە سی پی تیی لەسەر دامەزراوە، ئەگەر دەوڵەتێک بۆ ماوەیەکی درێژ پابەندی پێشنیارەکانی سی پی تی نەبێت و جێبەجێیان نەکات، مافی زیندانییەکان پێشێل بکات، پێشێلکارییەکان قورستر بکات و بۆ ماوەیەکی درێژ جێبەجێیان نەکات، ئەوا سی پی تی دەتوانێت بەبێ ڕەزامەندیی دەوڵەت، مافی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکەى هەیە.
بەڵام سی پی تی نایەوێت لەبەر دەوڵەتی تورک ئەم کارە بکات، چونکە لە ڕووی نێونەتەوەیی و سیاسییەوە، سی پی تی و کۆمیتەی وەزیران و ئەنجومەنی ئەوروپا لەو دەوڵەتانە پێکدێن. ئێمە دەبینین لە بابەتی ئەرک و بەرپرسیارێتی دا کاریگەریی بەرژەوەندیی نێوان دەوڵەتەکان لە پێشەوەیە. نەک بەپێی ڕێککەوتن و بەرنامە و پەیڕەو، ئەو ڕەفتا و هەڵسوکەوتانە بەپێی دۆخی سیاسی دەگۆڕدرێن. لە ڕاپۆرتەکانی سی پی تی لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٦ و ٢٠١٩ و ٢٠٢٠دا لەسەر دۆخی ئیمرالی خاڵی زۆریان دەستنیشانکردووە، ئێمە دەمانەوێت بەپێی ئەو خاڵ و بابەتانەی دەستنیشانیانکردووە، پێشنیار و ڕاسپاردەیان بە دەوڵەتی تورک بدایە تاوەکو گۆڕانکاری بکات.
ژ.ت