نیلوفەر کۆچ: پەیمانی لۆزان بە واتای کۆمەڵکوژی ژنانیشە
نیلۆفه‌ر كۆچ، هاووته‌بێژی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، په‌یماننامه‌ی لۆزان له هه‌مان كاتدا به واتای كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنانه.
نیلۆفه‌ر كۆچ، هاووته‌بێژی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، په‌یماننامه‌ی لۆزان له هه‌مان كاتدا به واتای كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنانه.
له ١٠٠ه‌مین سالڕۆژی په‌یماننامه‌ی لۆزان، كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی ماوه، ڕێكخراوه‌كانی كوردستان ده‌ستیان به جموجۆڵ و چالاكی به‌رفراوان كردووه. نیلۆفه‌ر كۆچ، هاووته‌بێژی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌كه، لێكه‌وته‌كانی په‌یماننامه‌ی لۆزان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژنان هه‌ڵسه‌نگاند.
نیلۆفه‌ر كۆچ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كاتێك باسی لۆزان ده‌كرێت، ستراتیژیه‌كی ١٠٠ ساڵه‌مان بیرده‌كه‌وێته‌وه، كه گه‌لێك به‌نه‌بوو داده‌نێت و له‌و پێناویشیدا جینۆسایدێكی جه‌سته‌یی و كلتووری بێ وچان ئه‌نجامدرا. له نێو ئه‌وه‌شدا بۆ له‌ناوبردنی كلتووری كورد له بنه‌ڕه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له دژی ژنان سیاسه‌تێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو. به‌واتایه‌ی دیكه له كوردستان ژنان كۆمه‌ڵكوژ كران. هه‌روه‌ها سامانی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی كوردستان تاڵانكرا و دیموگرافیا گوڕدرا. واته به په‌یماننامه‌ی لۆزان بوونی گه‌لێك كرا به كێشه. لۆزان به‌واتای درۆ و ناپاكییه‌كی گه‌وره دێت. ئه‌و په‌یماننامه‌یه خواستی له‌ناوبردنی گه‌لێك له‌سه‌ر نه‌خشه نیشان ده‌دات، گه‌لێك كه شارستانییه‌تێكی گه‌وره‌ی بنیاد ناوه و خزمه‌تێكی زۆری به مرۆڤایه‌تی كردووه.
ئه‌و ڕێبه‌رانه‌ی كورد كه خۆڕاگری ده‌كه‌ن
هاووته‌بێژی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، كاتێك باسی لۆزان ده‌كرێت، له هه‌مان كاتدا ڕاپه‌ڕینه‌كانی كورد و سهههڵدانهكانی به بیری مرۆڤ دێته‌وه. هاوكات له به‌رامبه‌ر دوژمنان ملكه‌چ نه‌بوون، به واتای ده‌ستبه‌ردان نه‌بوون له ئازادیه. ئه‌گه‌ر تا ئێستا نه‌یانتوانیووه كۆتاییمان پێبهێنن، هۆكاره‌كه‌ی بۆ تێكۆشانی به‌رده‌وام و ڕێكخراوانه‌ی كورد له دژی لۆزان ده‌گه‌ڕێته‌وه. وه‌ك ڕێبه‌ره مه‌زنه‌كانمان دیانوت: "نه‌وه‌كانمان تۆڵه‌مان ده‌كه‌نه‌وه"، هه‌ر وه‌ك یه‌كێك له نه‌وه هه‌ره گهوڕهكان ڕێبه‌ر ئاپۆ، ملیۆنان ژن و پیاوی گیانباز كه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه په‌روه‌رده‌كران، لەوپێناوەشدا تێکۆشان دەکەن.
به كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنانی كورد ویستیان كلتوری كورد له‌ناوببه‌ن
نیلوفه‌ر كۆچ ڕوونیشیكرده‌وه، بێ گومان دڕنده‌ترین لایه‌نی په‌یماننامه‌ی لۆزان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژی جه‌سته‌یی، ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌ییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌یانویست كلتووری كوردان له‌ناو ببه‌ن، كلتوورێك كه شارستانیه‌تی خوڵقاند و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به مرۆڤایه‌تی كرد. به‌رگریكارانی سه‌ره‌كی كلتووری كورد، ژنانی كوردن، پیاوی كورد به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه زیاتر بوو، زیاتر تووشی تواندنه‌وه‌ی كلتووری ده‌بوو، به‌ڵام ژنی كورد جوگرافیای كوردستانی به‌جێنه‌ده‌هێشت و له شار و گونده‌كان زمان و نه‌ریتی خۆی ده‌پاراست.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ژنانی كورد ڕۆڵیكی مێژوویان گێڕا. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و به‌رخۆدانه له مێژوودا زۆر له‌به‌رچاو نه‌گیرا. له بنه‌ڕه‌تدا دوژمن به سیاسه‌ت له دژی ژنی كورد ده‌یویست كلتوری كوردی له‌ناوببات.
نیلوفه‌ر كۆچه‌ر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، كه"بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد ئه‌گه‌ر توانی شۆڕشێكی گه‌وره بكات، بێگومان په‌یوه‌ندی به‌و میراتی به‌رخۆدانه هه‌یه، كه له دایكانیانهوه پێیان گه‌یشتووه. وتیشی: "له‌وباره‌یه‌وه وه‌ك ده‌سته‌ی ژنانی كه‌نه‌كه، داواكارین ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان له كۆنفرانسی داهاتوومان به‌شداری بكه‌ن. ده‌مانه‌وێت له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یماننامه‌ی لۆزان هه‌ندێك هه‌نگاو و ڕوونكردنه‌وه بۆ ژنان و كورد بده‌ین.
ئێمه لۆزانی گه‌لان دروست ده‌كه‌ین
هاووته‌بێژی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌كه جه‌ختیشیكرده‌وه، له دژی سیاسه‌تی "په‌رت بكه و زاڵ به"ی لۆزان، یه‌كێتی و یه‌كڕیزی گه‌ل گرنگه، ئێستا له باكوور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆئاوای كوردستان سیاسه‌تێك جێبه‌جێ ده‌كرێت. واتا هه‌وڵ ده‌درێت كه لۆزانی گه‌لان دروست بكرێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌ل له‌م جوگرافیایه‌دا كۆببنه‌وه، په‌یماننامه‌ی لوزان كۆتایی پێده‌هێندرێت. له جواگرافیای كوردستان له‌و بابه‌ته‌دا هه‌نگاوی جددی نراوه. لۆزان نه‌یتوانی ئێمه له‌ناو ببات، چوونكه ئێمه‌ی كورد له دژی لۆزان جێگره‌وه و به‌دیلێكمان دروستكرد. ڕێبه‌ر ئاپۆ وتی ناوی ئه‌و جێگره‌وه‌یه " كۆنفیدرالیزمی دیموكراتیك"ه.
تا مانگی ئه‌یلول گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین
نیلوفه‌ر كۆچ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تا مانگی ئهیلوول گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری جێگره‌وه‌ی لۆزان ده‌كه‌ین. واتا به درێژایی مانگی تهمووز له‌سه‌ر كێشه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ین. جینۆساید، كومهڵكوژكردنی ژنان، له‌ناوبردنی سروشت، باردۆخی كوردستان و دۆخی گه‌لانی دیكه گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كه‌ین. له مانگی ئه‌یلوولیشدا له شاری لۆزان له‌گه‌ڵ زۆریه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و هێزی سیاسی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ گفتوگۆی به‌رفراوان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین. ئێمه ده‌مانه‌وێت نیشان بده‌ین، كه په‌یماننامه‌ی لۆزان شكستی هێناوه و سه‌رمان بۆ په‌یماننامه‌ی لۆزان دانه‌نواندووه، به پێچه‌وانه‌وه خۆمان لێ ڕزگار كردووه. ئێمه چاره‌سه‌رێكمان هه‌یه.
ژ.ن