پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی ڕۆشتن بۆ ئیمرالی سەردانی کاربەدەستانیان کرد

پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به‌ موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت، داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد.

هه‌ریه‌ك له‌ ڕێزان ساریجا، ڕازییه‌ ئۆزتورك، مه‌زڵوم دینچ و فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆل، پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كانیان، عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ببینن، كه‌ له‌ ئیمرالی زیندانی كراون، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ داواكاری گشتی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمرالیان كرد.

نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی ئیمرالی، له‌ ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ نه‌یانتوانیووه‌ هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌ربگرن.

پاریِزه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به‌ ڕێبه‌ر ئۆجالان بكه‌وێت، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یان نادرێته‌وه‌.

ژ.ن