پارێزەران بۆ'سەروەری یاسا' بەرەو دادگای باڵا ڕێپێوانیان کرد

پارێزەرانێکە لەسەر بانگەوازی نووسینگەی پارێزەرانی تورکیا (ت.ب.ب) و نووسینگەی پارێزەرانی ئەنقەرە یەکیانگرتبوو، لەبەردەم دادگای ئەنقەرە کۆبوونەوە.

دادگای دەستووری بڕیارێکی پێشێلکاری سەبارەت بە پەرلەمانتاری TİPجان ئاتالای دەرکردبوو. لقی 3ی دادگای باڵا بەهۆی ئەم بڕیارەوە سکاڵای لە ئەندامانی دادگای دەستوری تۆمارکرد. ناڕەزایەتی دژی هەڵوێستەکەی دادگای باڵا بەردەوامە.

بڕیارەکەی دادگای باڵا کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاشکرا پشتیوانی لێکرد، بە "کودەتای دادوەری" پێناسە کرا.

لە چوارچێوەی "رێپێوانی سەروەری یاسا" کە لەلایەن ت.ب.ب. دەستیپێکردبوو، پارێزەران بەرەو دادگای باڵا ڕێپێوانیان کرد.

نووسینگەی پارێزەرانی ئەنقەرە لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە تانە لە ئەندامانیان دەدات و ڕایگەیاندووە، "ئێمە لە دژی هەوڵی دادگای باڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستووری بنەڕەتی کۆماری تورکیا بەرەو دادگای باڵا ڕێپێوان دەکەین."

پارێزەران لەبەردەم دادگا کۆبوونەوە و بە دروشمی "نا بۆ کودەتا" و "ماف، یاسا، دادپەروەری" بەرەو دادگای باڵا بەڕێکەوتن.

بەڵام پارێزەرەکان لە شەقامی نەجاتیبە لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیران.

سەرەڕای ڕێگرییەکان پارێزەران بەبێ گوێگرتن لە پۆلیس درێژەیان بە ڕێپێوانەکەیان دا و گەیشتنە نووسینگەی پارێزەرانی تورکیا.