پارێزەران به‌مه‌به‌ستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد

پارێزه‌رانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به‌ موه‌كیله‌كەیان بكه‌وێت، داواكارییه‌كی نوێیان پێشكه‌ش كرد.

داواکاری دیدار لەلایەن ھەریەک لە‌ ئیبراهیم بیلمه‌ز، ڕازیه‌ ئۆزتورك، عیمران ئه‌مه‌كچی، جه‌نگیز یوره‌كلی له‌ پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌، پێشکەش کرا.

بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش، کە ماوەی ٢٩ مانگە ناتوانرێت ھیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە وەربگیرێت، پارێزەران سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.

له‌ ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌رنه‌گیراوه‌.

پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان نادرێته‌وه‌.

ژ.ن