پارێزەران بەمەبەستی ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان داواکاری نوێیان پێشکەشکرد.

داواکارییەکە لەلایەن پاڕێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، عەمران ئەمکچی، جەنگیز یورەکلی و سوزان ئاکپا  پێشکەشکرا.

پارێزەران بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکانیان عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

پەیوەندی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دەرەوە بە تەواوەتی پچڕاوە. داواکارییەکان بۆ چاوپێکەوتن وەڵام نادرێنەوە، هەندێک جار دوای چەند مانگێک سزای دیسپلین وەک پاساوی ڕێگری لە دیدارەکان بە پارێزەران رادەگەیەندرێت.