پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەی خۆیان بکەوێت جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییانکرد.

مەزلووم دێنچ، ئیبراهیم بیـڵمەز، نەورۆز ئۆیسال و سەربازی کۆکلو  پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بە پاساوی "نەخشەڕێ"، ئۆجالان لەگەڵ بەرگرینامەکانیادا پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، رایگەیاندبوو، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە بۆ ماىوەى ٦ مانگ هەموو چاوپێکەوتن و سەردانێکی پارێزەران بۆ ئیمراڵی قەدەغە دەکەن.

ک-ش