پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییان کرد.

فایەق ئۆزگیور ئەرۆل، رازییە ئۆزتورک، رێزان ساریجان و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوت سەردانی داواکاری گشتیی بورسایان کرد.

رێبەری گەلی کورد دواینجار لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١دا توانیبووی لە رێگەى تەلەفونەوە پەیوەندی بە محەمەد ئۆجالان برایەوە بکات. ئەو پەیوەندییەش تەنها چەند خولەکێک بەردەوام و لە کاتی قسەکردندا پەیوەندییەکەیان پچڕێنرابوو.

رێزان ساریجا و نەورۆز ئویساڵ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد توانییان دوای ٨ ساڵ لە ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێـت. لەو رۆژەوە هەموو دوای پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن وەڵامیان نەدراوەتەوە.

ژ.ت