پاش مەراسیمی بەخاکسپاردنی خوشکەکەی، کشاناک برایەوە زیندان

زیندانیکراوی سیاسی گوڵتان کشاناک پاش بەشداریکردنی لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی خوشکەکەی، زەینەب ئۆزەر، دیسان برایەوە زیندان.

خوشکی سیاسەتمەداری کورد گوڵتان کشاناک، زەینەب ئۆزەر، بەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە گیانی لەدەستدا. گوڵتان کشاناک کە لە زیندانی تیپی (F) ی ئاسایشی باڵای کاندیرا بەندکراوە، بۆ بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی خوشکەکەی هێنرایە خارپیت. کشاناک پاش مەراسیمی بەخاکسپاردن، سەرەخۆشی ئامادەبووانی قبووڵکرد.

پاش کاروباری بەخاکسپاردن لە گوندی سون لە خارپیت، کشاناک چووە سەردانی گۆڕی باوکی و کەسانی مەزنی بنەماڵەکەی. کشاناک پاش قبووڵکردنی سەرەخۆشی، ماڵئاوایی لە هاوڕێ و خزمانی کرد. پاش ماڵئاوایی کردن، سەربازەکان کشاناکیان بردەوە بۆ زیندانی تیپی (F) ی ئاسایشی باڵای کاندیرا.